چه‌ند چالاکى ده‌فته‌رى نوێنه‌رایه‌تى سلێمانى سازمانى خه‌بات
رۆژى چوارشه‌ممه رێکه‌وتى ٢٦/١١/٢٠ ٠ ٨ به‌رێز محمدى ساحیببى به‌رپرسی پێوه‌ندییه‌کان و ئه‌ندامى کومیته‌ى ناوه‌ندى حیزبی دیموکراتى کوردستانى ئێران به هاورێیتى فواد خاکهبهیگى
جێگرى به‌رپرسی پێوه‌ندییه‌کان سه‌ردانى ده‌فته‌رى پێوه‌ندییه‌کانى سازمان له‌شارى سلێمانیان کرد و له‌لایه‌ن به‌رێزان سه‌یید کامیل نورانى فه‌رد به‌رپرسی پێوه‌ندییه‌کان و ئه‌ندامى کومیته‌ى ناوه‌ندى سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران و موختار موسهنهفى ئه‌ندامى سازمان به گه‌رمى پێشوازیان لێ‌کرا. له‌ودیداره دا له‌سه‌ر مه‌سه‌له و روداوه‌کان له‌پێوه‌ند به جولانه‌وه‌ى گه‌لى کورد و ئێران ئاڵوگۆرى بیروراکرا و له‌کۆتایی دا له‌سه‌ر دۆستایه‌تى زیاتر و بهرینکردنهوهى پێوه‌ندییه‌کان پێداگیراوه.
هه‌روه‌ها رۆژى پێنج شه‌ممه ٢٧/١١/٢٠ ٠ ٨ له‌سه‌ر بانگهێشتى به‌رێوه‌به‌رانى دوازده‌هه‌مین فیستیڤاڵى ئه‌ده‌بی و روناکبیرى گه‌لاوێژ ده‌فته‌رى پێوه‌ندییه‌کانى سلێمانى سازمان له مه‌راسیمى کۆتایی ئه‌و فیستیواڵه به‌شدارى کرد. فیستیواڵى گه‌لاوێژى ئه‌مساڵ له‌ژێر دروشمى، گه‌لاوێژ، سه‌کۆیێک بو لێک نزیک کردنه‌وه‌ى کلتوره جیاوازه‌کان، له‌ژێر چاودێرى به‌رێز مام جه‌لال تاڵه‌بانى درێژه‌ى به‌کاره‌کانى دا و رۆژى پێنج شه‌ممه خه‌لات به‌سه‌ر سه‌رکه‌وتووان دابه‌ش کرا. جێگه‌ى باسه ئه‌مساڵ رژیمى ئاخوندى رێگه‌ى به نووسه‌ران و شاعیرانى کورد و ئێرانى نه‌دا له‌و فیستیواڵه دا به‌شدارى بکه‌ن.
رۆژى هه‌ینى رێکه‌وتى ٢٨/١١/٢٠ ٠ ٨ هه‌یئه‌تێکى پارتى ئازادى کوردستان که پێک هاتبوون له به‌رێزان رزگار عه‌بباس زاده و خه‌لیل نادرى به‌رپرسی نوێى پێوه‌ندییه‌کانى پارتى ئازادى له‌سلێمانى سه‌ردانى باره‌گاى پێوهندیهکانى سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێرانیان کرد و له‌لایه‌ن به‌رێزان سه‌یید کامیل نورانى فه‌رد به‌رپرسی پێوه‌ندییه‌کان و کاک خالید زه‌ندى ئه‌ندامى پێوهندییهکانیهوه پێشوازییان لێ‌کرا. له‌وسه‌ردانه‌دا له‌سه‌ر بارودۆخى کوردستان و ناوچه‌که و جیهان به‌گشتى ئاڵوگۆرى بیر‌ورا کرا و له‌کۆتایش دا هه‌ردوولا له‌سه‌ر پێوه‌ندى زیاتر و هاوکارى نێوان سازمانى خه‌بات و پارتى ئازادى پێیان داگرت.