مه‌له‌که‌ى بریتانیا ده‌ڵێ به‌رنامه‌ى ناوکه‌یی رژیمى ئێران بۆ بریتانیا گرینگه
ههڵسوور٠انى ناوکه‌یی رژیمى ئێران، هاوکارى له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌ته‌کانى ئه‌فغانستان و پاکستان و هه‌وڵ بۆ چاره‌سه‌رى کێشه‌ى ئابوورى له مه‌سه‌له گرینگه‌کانى ده‌وڵه‌تى بریتانیا له ساڵى داهاتوودا ده‌بێ.
رۆژى چوارشه‌ممه ١٣ى سه‌رماوه‌ز ١٣٨٧، ٣ى دیسامبرى ٢٠ ٠ ٨، ئیلیزابێتى دووهه‌م مه‌له‌که‌ى بریتانیا، له قسه‌کانى دا که له رێ و ره‌سمى کردنه‌وه‌ى ده‌ورى نوێى قانووندان، به‌رنامه سه‌ره‌کیه‌کانى ده‌وڵه‌تى ئه‌و وه‌لاته‌ى بۆ ساڵى داهاتوو له بارى جۆراوجۆرى ناوخۆیى و ده‌ره‌وه ر٠اگهیاند.
له باره‌ى سیاسه‌تى ده‌ره‌وه، مه‌له‌که‌ى بریتانیا گووتى: که ده‌وڵه‌تى ناوبراو گه‌یشتن به رێکه‌وتنێکى گشتى له رۆژهه‌لاتى ناوه‌راست، به‌رده‌وامى له به‌ره‌و پێشچوون له عێراق و پێر٠اگهیشتن به نیگه‌رانیه‌کان له باره‌ى به‌رنامه‌ى ناوکه‌یی رژیمى ئێران، به شێوه‌یێکى جیددى کارى بۆ ده‌کا.
ناوبراو زیادى کرد که ده‌وڵه‌تى بریتانیا، بۆ سه‌قامگیرى و ئاسایش و خزمه‌تگوزاری هاوکارى ئه‌فغانستان و پاکستان ده‌کا. قسه‌کانى مه‌له‌که‌ى بریتانیا ئه‌وه ده‌گه‌یێنێ که ده‌وڵه‌تى ئه‌و وه‌لاته له سه‌ر سیاسه‌ته‌کانى ئێستاى له باره‌ى به‌رنامه‌ى ناوکه‌یی رژیمى ئێران به‌رده‌وام ده‌بێ.