جمعه 

2 سپتامبر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

٥٤ که‌س له‌ ئه‌ندامانى خانه‌واده‌کانى دانیشتووانى ئه‌شره‌ف له‌لایه‌ن رژیمى ئێرانه‌وه‌ به‌ دیل گیراون

٥٤ که‌س له‌ ئه‌ندامانى خانه‌واده‌کانى دانیشتووانى ئه‌شره‌ف له‌لایه‌ن رژیمى ئێرانه‌وه‌ به‌ دیل گیراون

شۆراى میللى مقاومه‌تى ئێران، ناو و نیشانى ٥٤ که‌س له‌ ئه‌ندامانى خانه‌واده‌کانى دانیشتوانى شارى ئه‌شره‌ف، بنکه‌ى ئه‌ندامانى رێکخراوى موجاهیدینى خه‌ڵکى ئێران له‌ عێراق، که‌ له‌ ئێران گیراون،

پێشکه‌ش به‌ رێکخراوه‌ نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان کرد و دواى کرد ئه‌و کرده‌وه‌ سه‌رکوتگه‌رانه‌ى رژیمى ئێران مه‌حکوم که‌ن که‌ دژ به‌ خانه‌واده‌ى ئه‌ندامانى سازمانى موجاهیدین و به‌تایبه‌ت دانیشتوانى ئه‌شره‌ف ئه‌نجامى ده‌ده‌ن.
ده‌بیرخانه‌ى شۆراى میللى مقاومه‌ت له‌ ر٠اگه‌یێندراوێکدا له‌و باره‌وه‌ رایگه‌یاند: ئه‌و که‌سانه‌ زۆربه‌یان له‌ دواى چاوپێکه‌وتن له‌گه‌ڵ که‌س و کاریان له‌ ئه‌شه‌ره‌ف و گه‌رانه‌وه‌ بۆ ئێران گیراون.
هێندێ له‌و که‌سانه‌ به‌ زیندان مه‌حکوم کراون، هێندێ به‌ هۆى فشارى زۆر و هه‌ل و مه‌رجى خراپى زیندان سه‌کته‌یان کردوه‌ و زۆر نه‌خۆشن و هێندێکیان چاره‌نووسیان نادیاره‌ و ژماره‌یێکى دیکه‌یان به‌ دانى زه‌مانه‌تى قوورس و سنووردانان بۆیان و له‌لایه‌ن ئیدارى ئیتلاعاتى رژیمى له‌ ژێرچاودێری دان.
جیا له‌ گیراوه‌کان ژماره‌یێکى دیکه‌ به‌ هۆى پێوه‌ندى گرتن به‌ منداڵه‌کانیانه‌وه‌ له‌لایه‌ن هێزه‌ سه‌رکوتگه‌ره‌کانى رژیمه‌وه‌ بانگکراون و هه‌ر٠ه‌شه‌یان لێکراوه‌ و به‌ به‌رده‌وامى ئازار ده‌درێن.
له‌ نێو گیراوه‌کاندا که‌ ناوه‌کانیان بۆ سکرتێرى کۆمیساریاى به‌رزى مافى مرۆڤ، کۆمیسێرى به‌رزى مافى په‌نابه‌ران و ر٠اپۆرتده‌رانى گیرانه‌ و ر٠اپۆرتده‌رى شکه‌نجه‌ و کۆمیته‌ى نێونه‌ته‌وه‌یی مانگى سوور و لێبوردنى نێونه‌ته‌وه‌یی نیردراوه‌ دایکان و باوکانى به‌ سالاچوو و نه‌خۆش هه‌ن که‌ له‌ دواى تێپه‌ر٠اندنى رێگه‌ى دوور و ناخۆش خۆیان گه‌یاندۆته‌ ئه‌شره‌ف و و هێندێ له‌وانه‌ مێرمنداڵى که‌متر له‌ ١٨ ساڵن.

15 سال و 11 ماه و 17 روز و 15 ساعت و 52 دقیقه پیش از این

٥٤ که‌س له‌ ئه‌ندامانى خانه‌واده‌کانى دانیشتووانى ئه‌شره‌ف له‌لایه‌ن رژیمى ئێرانه‌وه‌ به‌ دیل گیراون

٥٤ که‌س له‌ ئه‌ندامانى خانه‌واده‌کانى دانیشتووانى ئه‌شره‌ف له‌لایه‌ن رژیمى ئێرانه‌وه‌ به‌ دیل گیراون


صفحات ویژه وب سایت

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمێدیا، ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندنی و ڕۆشنبیری کوردییه که نزیکه‌ی ١٥ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له خه‌بات و تێکۆشان.

 

په‌یوه‌ندی گرتن