بر٠یارى دیوانى دادى ئوروپا به قازانجى سازمانى موجاهیدینى خه‌ڵکى ئێران
رۆژى پێنج شه‌ممه ١٤ى سه‌رماوه‌ز، دادگاى سه‌ره‌تایی دیوانى به‌رزى ئوروپا بر٠یارى یه‌کیه‌تى ئوروپا سه‌باره‌ت به ده‌ست به سه‌ردا گرتنى داراییه‌کانى سازمانى موجاهیدینى خه‌ڵکى ئێرانى هه‌ڵوه‌شانده‌وه.
دیوانى دادى ئوروپا پێشتر به هۆى بوونى ناوى سازمانى موجاهیدین له لیستى ترۆردا، ده‌ستى به سه‌ر داراییه‌کانى ئه‌و سازمانه‌دا گرت. له دواى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ئه‌و بر٠یاره، دیوانى دادى ئوروپا به ده‌رکردنى ر٠اگهیێندراوێک رایگه‌یاند، که یه‌کیه‌تى ئوروپا به ده‌ست به‌سه‌رداگرتنى داراییه‌کانى سازمانى موجاهیدین له ر٠استیدا \"مافى دیفاع له سازمانى موجاهیدینى خه‌ڵکى ئێرانى نه‌داوه و و زانیارى خۆى له سه‌ر هۆى هێشتنه‌وه‌ى ئه‌و سازمانه له لیستى تاقمه ترۆریستهکانى نه داوه به سازمانى موجاهیدین و نه‌به شێوه‌یێکى گشتى داویه به دیوانى دادى ئوروپا. یه‌کیه‌تى ئوروپا دوو مانگ کاتى هه‌یه تا موخالفهتى خۆى له‌گه‌ڵ بر٠یارى دادگاى ئوروپا پێشه‌که‌ش بکا. پارێزه‌ره‌کانى سازمانى موجاهیدینى خه‌ڵکى ئێران بر٠یارى دادگاى ئوروپایان به سه‌رکه‌وتنێکى زۆر گرینگ بۆ موجاهیدینى خه‌ڵکى ئێران به‌راورد کردوه.