رژیم له حاڵی ر٠ووخانه له ناوخۆی دا
سه‌رچاوه: سایتى روز
ورگێر٠: یه‌حیا عه‌لیمورادى
له حاڵێکدا که ئاسه‌وارى کاره خراپه‌کانى ده‌وڵه‌تى نۆهه‌م رۆژبه‌رۆژ زیاتر ئاشکرا ده‌بێ و پانتایی ئیعتراز و ناره‌زایه‌تیه‌کان ته‌نانه‌ت له نێو کاربه‌ده‌ستانى پله‌به‌رزى رژیمى ئاخوندى به‌رینتر ده‌بێ, دڵه‌راوکێ له مه‌ر٠ ئه‌گه‌رى له ناوچوونى رژیمى ئاخوندى له ناوخۆشدا له‌م ماوه‌دا زیادى کردووه.
کاربه‌ده‌ستانى رژیمى ئاخوندى له چه‌ند ساڵی رابردوودا له‌وه‌ى که رووخانى هێمنانه ناونراوه زۆر جار نیگرانى خۆیان دهربر٠یوه.
موحسێنى ئێژه‌یی وه‌زیری ئیتلاعاتى رژیم پێشتر له گه‌لاوێژى ٨٦ دا باسی له بوونى سێ گه‌لاڵه‌ى رووخاندنى هێمنانه کردبوو و گۆتبووى: دژمنانى حکوومه‌تى ئیسلامى دواى ئه‌وه‌ى که دژکردوه گه‌لێکى به‌رینیان بۆ له ناوبردنى نیزام ئه‌نجام دا و هه‌موویان ئاشکرا کران, ئێستا له حاڵی به‌رێوه‌بردنى سێ گه‌لاڵه بۆ له ناووبردنى نیزامن.
ناوبراو ناراسته‌وخۆ ئیشاره‌ى به سه‌رنه‌که‌وتنه‌کانى ده‌وڵه‌تیش کرد و به‌لام به‌م ئیدیعایه که دژمنانى ئیسلام هه‌وڵ ده‌ده‌ن له کۆمه‌ڵگا نیشان بده‌ن که ده‌وڵه‌تى نۆهه‌م و مه‌جلیسی حه‌وتم کاره‌کانیان پێ به‌رێوه ناچێ تاکو رێگا بۆ هێندێک له مۆره‌کانى خۆیان بۆ هاتنه‌ناو ده‌وڵه‌ت و مه‌جلیس خۆش که‌ن گۆتبووى گرینگ‌ترین گه‌لاڵه‌ى دژمنانى نیزام , به سه‌رنه‌که‌وتوو نیشاندانى نیزامى کۆمارى ئیسلامى له کاره‌کانیدا و رووخانی هێمنانه‌یه.
ئه‌م مه‌سه‌له‌یه له هه‌لئمه‌رجێکدا باس ده‌کرێ که عه‌لی لاریجانى, سه‌رۆکى مه‌جلیسی هه‌شتمى رژیمش سه‌ره‌رای ره‌خنه له سیاسه‌ته ئابووریه‌کانى مه‌حمودى ئه‌حمه‌دى نژاد و به تایبه‌ت گه‌لاڵه‌ى گۆر٠ینى ئابوورى که سر٠ینهوهى سوپسیده‌کانیشی له گه‌ڵ دایه ووریایی به ده‌وڵه‌تدا که به‌رێوه‌بردنى ئه‌م گه‌لاڵه‌یه ئاکامى چاوهر٠وان نه‌کراوى سیاسی, کۆمه‌لایه‌تى وفه‌رهه‌نگى بۆ حکومه‌ت به دواوه هه‌یه.
غولامعه‌لى ره‌شید, جێگرى سه‌رۆکى ناوه‌ندى گشتیی هێزه چه‌کداره‌کانى رژیم له هه‌فته‌ى به‌سیجدابه هه‌واڵنێری خوێندکارانى ئێران, ئیسنا, ووتى له سێ هه‌ره‌شه‌ى ئێستا له دژی حکومه‌تى ئیسلامى ٢ هه‌ره‌شه‌یان ریشه‌ى کۆمه‌لایه‌تى و ناوخۆیی هه‌یه. ناوبراو سه‌ره‌راى ئه‌گه‌رى خوڵقاندنى کاره‌سات له لایه‌ن ئیسرائیل و ئه‌لقاعیده‌وه, ئاڵئگۆر٠ه کۆمه‌لایه‌تیه‌کان و دابه‌زینى قیمه‌تى نه‌وتیشی وه‌کو ئه‌و هه‌ره‌شانه ناوبرد که حکومه‌تیان کردووه به ئامانج و له‌م باره‌وه ووتى له‌وانه‌یه رووداو گه‌لێک وه‌کوو ١٨ ى پوشپه‌رمان هه‌بێ که ده‌بێ له‌م باره‌وه ئاگادار بین.
کاربه‌ده‌ستان و سیاسه‌تمه‌دارانى پله به‌رز ره‌خنه نه‌گرن
نوێنه‌رى وه‌لی فه‌قیه له سوپای پاسدارانیش له رۆژی کۆبوونه‌وه‌ى هه‌زار که‌س له به‌رێوه‌به‌رانى عه‌قیده‌تى و چاودێری سوپا, وه‌لى فه‌قیهى وه‌کوو زرێ یه‌ک له به‌ر نیزام ناوبرد و داواى له به‌رپرسان و سیاسه‌تمه‌دارانى پله به‌رز کرد بر٠یارى رابه‌ر سه‌باره‌ت به که‌مکردنه‌وه‌ى ره‌خنه‌کان له ده‌وڵه‌ت جێبه‌جێ بکه‌ن.
محه‌ممه‌دى حیجازى جێگرى فه‌رمانده‌ى سوپای پاسدارانیش له‌م کۆبوونه‌وه‌دا به پیداگرتن له سه‌ر ئه‌مه‌ى که ئاڵۆگۆره‌کان له دنیاى ئه‌مر٠Žۆدا ده‌ستبه‌جێ کاریگه‌رى داده‌نێن ووتى پێشتر
ئه‌مریکا ئیستراتێژى سیاسه‌تێکى له جێی زۆرێیک له ئیستراتێژی یه‌کان ده‌گرته‌به‌ر به‌لام ئێستا به‌پێچه‌وانه‌وه بیر له چه‌ندین رێگه و ئیستراتێژی بۆ شکست دانى کۆمارى ئیسلامى ده‌کاته‌وه. ناوبراو هه‌روه‌ها ووتى ته‌ماشا کردنى هه‌ره‌شه‌کان به شێوه‌ى یه‌ک به دواى یه‌ک هه‌ڵه‌یه, هه‌ره‌شه‌کان به شێوه‌ى سینوسی کار ده‌که‌ن و زۆر ئاڵۆز و په‌یوه‌ستن. ناوبراو هه‌ر به‌م پێیه هه‌لئمه‌رجى ئێستاى رژیمى ئاڵۆز ناوبرد و ووتى ئێمه له گه‌ڵ رسکاویکى چه‌ند لایه‌نه و هه‌ره‌شه‌ى هاوکات و رسکاوى چه‌ند هۆیی به‌ره‌ورووین.
هێرشی فه‌رهه‌نگى
له نوێترین بابه‌ت ئاخوند حه‌سه‌نى ره‌بانى سه‌رۆکى ده‌فته‌رى راگه‌یاندنى ئیسلامى شارى قوم قسه‌ى له ئه‌گه‌رى رووخانى رژیم له ناوخۆ کرد و زیادى کرد: هه‌موو هێزى خۆی خستووه‌ته به‌رده‌ست تا بتوانێ به هێرشی فه‌رهه‌نگى نیزام له ناوخۆوه له‌رزۆک بکا.
سایتى ئێترنێتى ده‌ه‌فته‌رى راگه‌یاندنى ئیسلامى شارى قوم , که قسه‌کانى ئاخوند حه‌سه‌نى ره‌بانى له کۆبوونه‌وه‌ى ناوه‌ندى هاوکارى حه‌وزه عیلمى یه‌کان و ئاموزش و په‌روه‌رش ى بلاو ده‌کرده‌وه هه‌روه‌ها له زمانى ئه‌م ئاخوندوه باسى له دزه کردنى دژمنان بۆ ناو ده‌زگا فه‌رهه‌نگى یه‌کانى ئێران کرد و نووسی: دژمن به هه‌مووى توانایه‌وه شهر٠ی فه‌رهه‌نگى نابه‌رامبه‌رى ده‌ست پێکردووه که ده‌بێ هه‌موو تواناییمان له به‌رامبه‌ر هێرشی دژمن بخه‌ینه کار. ئیدیعاى دزه کردنى دژمنان له شوێنه فه‌رهه‌نگى یه‌کان له دواى ئه‌وه هاته ئاراوه که له‌م دواییانه‌دا له دواى ئه‌وه محه‌ممه‌د عه‌لى جه‌عفه‌رى فه‌رمانده‌ى سوپای پاسداران هه‌واڵی ئاشکرا بوونى باندێکى سیخۆرى دابوو, سه‌عیدى مورته‌زه‌وى دادئه‌ستێنى رژیم له تاران به هه‌واڵنێرانى ووت که که‌سى سه‌ره‌کى ئه‌م بانده ئه‌ندامى به‌سیج بووه.
له هه‌مان حاڵ‌دا هه‌واڵنێری میهریش هه‌واڵیدا که سه‌رۆکى ده‌فته‌رى راگه‌یاندنى ئیسلامى خوازیارى به‌ره‌وروو بوونه‌وه له گه‌ڵ هێرشی فه‌رهه‌نگى بووه و ووتوویه‌تى : ئامانجی دژمن له ناوبردنى نیزام له ناوخۆیه. به‌م هۆیه ناوبراو هه‌لئمه‌رجى ئێستاى له گه‌ڵ سه‌رده‌مى شهر٠ی نێوان ئێران و عێراق لێکداوه‌ته‌وه وخوازیارى به‌ره‌وروو بوونه‌وه‌ى تۆندى شوێنه حکوومه‌تیه‌کان له گه‌ڵ چالاکانى فه‌رهه‌نگى و کۆمه‌لایه‌تى بووه.
سه‌رۆکى ده‌فته‌رى راگه‌یاندنى ئیسلامى شارى قوم هه‌ره‌وه‌ها ووتوویه‌تى: رێبه‌ری هه‌ر له سالانى رابردووه‌وه باسی هێرشی فه‌رهه‌نگى به گوێ ی به‌رپرسه‌کاندا خوێندبوو به‌لام به‌داخه‌وه به‌و جۆره که شیاوه, سه‌رنج به پێداگریه‌کانى نه‌دراوه.