جمعه 

2 سپتامبر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

هێرشه‌ ترۆریستیه‌که‌ى شارى (به‌مبه‌ئى) هیندوستان و ئاسه‌واره‌کانى

هێرشه‌ ترۆریستیه‌که‌ى شارى (به‌مبه‌ئى) هیندوستان و ئاسه‌واره‌کانى

سیامه‌ند
له‌ دواى ئه‌وه‌ى ژماره‌یێک چه‌کدار هێرشیان کرده‌ سه‌ر هۆتێلى تاج مه‌حه‌ل و ناوه‌ندێکى جووله‌که‌کان له‌ شارى \"به‌مبه‌ئى\" هیندوستان، له‌ ئاکامى ئه‌و هێرشه‌دا، نزیک به‌ زیاتر له‌ ١٧٠  که‌س کوژران و ٣٠ ٠  که‌سیش بریندار بوون، و تێکر٠اى هێرشبه‌ره‌کان کوژران، ته‌نیا نه‌فه‌رێکیان به‌ زیندوویی که‌وته‌ ده‌ست هێزه‌ ئه‌منیه‌تیه‌کانى هیندوستان.

ئه‌و هێرشه‌ بۆ سه‌ر شارى به‌مبه‌ئى له‌ ماوه‌ى چه‌ند رۆژدا بووه‌ گه‌رمترین هه‌واڵى هه‌واڵده‌ریه‌کان و نه‌ته‌نیا قاره‌ى هیند، به‌ڵکوو ناوه‌نده‌ سیاسیه‌کانى جیهانى و ناوه‌نده‌کانى ر٠اگه‌یاندنیشى به‌ خۆوه‌ خه‌ریک کرد. ئه‌گه‌ر چى رێکخراوێکى بێ ناو ونیشان به‌ ناوى \"موجاهیدین ده‌کن\" به‌رپرسایه‌تى ئه‌و هێرشه‌یان له‌ ئه‌ستۆ گرتوه‌ به‌لام له‌شکرى \"گیبه\" به‌ هاوکارى ده‌ستگاى هه‌واڵگرى پاکستانیان به‌ به‌رپرسایه‌تى ئه‌و هێرشه‌ ترۆریستیه‌ تاوانبار کراون.
هێرشى ترۆریستى بۆ سه‌ر شارى به‌مبه‌ئى یه‌که‌م هێرش نیه‌ که‌ ده‌کرێته‌ سه‌ر هێندوستان و له‌ ر٠ابردووشدا چه‌ندین هێرشى گه‌لاڵه‌ دار٠ێژراو کرایه‌ سه‌ر ئه‌و وه‌لاته‌ و هه‌موو جارێکیش قامکى تاوان بۆ لاى پاکستان ر٠اکێشراوه‌.
ئه‌گه‌ر چى ئاڵۆزى و کێشه‌ له‌ نێوان هیندوستان و پاکستان هه‌ر له‌ دواى سه‌ربه‌خۆیی پاکستانه‌وه‌ به‌رده‌وام بووه‌ و سێ جه‌نگى خوێناوى له‌ نێوان ئه‌و دوو وه‌لاته‌ رووى داوه‌ به‌لام به‌ هاتنه‌مه‌یدانى هه‌ل و مه‌رجێکى سیاسى له‌ بار ده‌وڵه‌تى هه‌ر دوو وه‌لات له‌ ساڵى ٢٠ ٠ ٢ بۆ نزیک بوونه‌وه‌ و کۆتایی هێنان به‌ کێشه‌کان هه‌وڵى زیاتریان خسته‌گه‌ر٠ و چه‌ندین دیدارى دۆستانه‌ به‌ مه‌به‌ستى ئاسایی کردنه‌وه‌ى پێوه‌ندیه‌کانى نێوانیان هاته‌ ئاراوه‌ که‌ هه‌ر له‌و پێوه‌ندیه‌دا \"زه‌ردارى\" سه‌رۆک کۆمارى نوێى پاکستان له‌ سه‌ردانى ئه‌م دوایه‌ى بۆ هیندوستان رایگه‌یاند بوو، که‌ له‌ ناخى هه‌ر پاکستانیێک دا تۆزێک ناسنامه‌ى هیندى هه‌یه‌ و له‌ ناخى هه‌ر هیندوستانیێکیشدا، تۆزێک ناسنامه‌ى پاکستانى هه‌یه‌. به‌لام هێرشى ئه‌م جاره‌ى سه‌ر شارى به‌مبه‌ئى وێ ده‌چێ هه‌وڵه‌کان بۆ نزیک بوونه‌وه‌ى هیندوستان و پاکستان له‌ ناو به‌رێ و له‌ به‌رابه‌ریشدا ئه‌گه‌رى سه‌رهه‌ڵدانى جه‌نگێکى مه‌ترسیدار له‌ شێوه‌ قار٠ه‌ى هیند نزیک بکاته‌وه‌.
که‌ به‌ پێى ئه‌و هه‌ل و مه‌رجه‌ جوغرافیایه‌ى که‌ هیندوستان و پاکستانى تێدا هه‌ڵکه‌وتوون و هه‌روه‌ها له‌ سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ى که‌ هه‌ر دوو وه‌لات خاوه‌نى بۆمبى ئه‌تۆمین سه‌رهه‌ڵدانى شه‌ر٠ نه‌ک ده‌بێته‌ هۆى ماڵوێرانى و زیان بۆ خه‌ڵکى دوو وه‌لات به‌ڵکوو ده‌بێته‌ په‌یدا بوونى مه‌ترسى بۆ سه‌ر ناوچه‌که‌ به‌تایبه‌ت و جیهان به‌ تێکر٠ا.
ره‌نگه‌ به‌شێکى سه‌ره‌کى له‌ مه‌به‌ستى ترۆریستیه‌کانیش ئه‌وه‌ بوو بێ که‌ هه‌وڵه‌کان بۆ نزیک بوونه‌وه‌ و ئاسایی بوونه‌وه‌ى پێوه‌ندیه‌کانى نێوان پاکستان و هیندوستان له‌ باربه‌رن. که‌ بێ گوومان ئه‌گه‌ر جه‌نگێک ر٠وو بدات ئه‌وه‌ ترۆریسته‌کانن که‌ توانیویانه‌ ئامانجه‌کانیان بپێکن و رێگه‌ نه‌ده‌ن ئاشتى ناوچه‌ جێگیر بێ.
ئاشکرایه‌ هیندوستان له‌و هێرشه‌ ترۆریستیه‌ زیانى گیانى و ماددى و سیاسیى زۆرى به‌رکه‌وتوه‌، به‌تایبه‌ت چه‌ندین وه‌زیرى ئه‌و وه‌لاته‌، به‌ وه‌زیرى ناوخۆیشه‌وه‌ ده‌ستیان له‌ کار کێشاوه‌ته‌وه‌ که‌ قه‌ره‌بوو کردنه‌وه‌ى ئه‌و زیانانه‌ ئاسان نیه‌، به‌لام سه‌ره‌ ر٠اى هه‌موو زیانه‌کان، ئه‌گه‌ر جه‌نگێکى دیکه‌ له‌ نێوان پاکستان و هیندوستان رووبدات بێ گوومان زیانه‌ سیاسى و گیانى و ماددیه‌کان سه‌دان جار زیاتر ده‌بێ و له‌ هه‌مان کاتیشدا ده‌بێته‌ هۆى گه‌شه‌سه‌ندن و په‌ره‌سه‌ندنى ترۆریسته‌کان و ئاسووده‌ییان. به‌و پێ یه‌ ئه‌رکى هه‌ردوو وه‌لات و کۆمه‌ڵگاى جیهانیه‌، هه‌وڵ بده‌ن، بۆ هێور کردنه‌وه‌ى ئه‌و وه‌زعه‌ و رێگه‌ بگرن له‌ جه‌نگى چواره‌م له‌ نێوان هیندوستان و پاکستان دا.
دیاره‌ له‌و پێوه‌ندیه‌شدا، نابێ نه‌خش و کاریگه‌رى ده‌سه‌لاتى ئاخوندى ئێران له‌ به‌رچاو نه‌گرین، هه‌ر چه‌ند به‌ زاهیر وانیشان ده‌ده‌ن، حه‌زیان به‌ کێشه‌ و ئاڵۆزى له‌ نێوان پاکستان و هیندوستان نیه‌، به‌لام به‌و پێ یه‌ى که‌ هه‌م هێندوستان و هه‌م پاکستان له‌ ئه‌مریکا نزیکن و هاوکاریان له‌ نێواندا هه‌یه‌ و له‌لایێکى دیکه‌وه‌ رژیمى ئاخوندى له‌ بوونى دوو هێزى ناوکه‌یی و خاوه‌ن توانا مه‌ترسى هه‌یه‌، دوور نیه‌ ئاخونده‌ ده‌سه‌لاتداره‌کان هه‌وڵ بده‌ن کێشه‌ له‌ نێوان ئه‌و دوو وه‌لاته‌دا په‌ره‌بستێنێ.

15 سال و 11 ماه و 16 روز و 18 ساعت و 38 دقیقه پیش از این

هێرشه‌ ترۆریستیه‌که‌ى شارى (به‌مبه‌ئى) هیندوستان و ئاسه‌واره‌کانى

هێرشه‌ ترۆریستیه‌که‌ى شارى (به‌مبه‌ئى) هیندوستان و ئاسه‌واره‌کانى


صفحات ویژه وب سایت

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمێدیا، ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندنی و ڕۆشنبیری کوردییه که نزیکه‌ی ١٥ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له خه‌بات و تێکۆشان.

 

په‌یوه‌ندی گرتن