خوێندکارێکى زانکۆى ئیلام گیرا
هه‌واڵده‌رى ئه‌میرکه‌بیر، یاسر به‌هادورى خوێندکارى رشته‌ى \"عومران\"ى زانکۆى ئیلام رۆژى شه‌ممه ١٦ى سه‌رماوه‌ز رۆژى خوێندکار گیرا.
ناوبراو ساڵى ر٠ابردوو به هۆى پشتیوانى له هاوکلاسیێکى خۆى که له‌لایه‌ن مامۆستایێکى زانکۆوه بێ رێزى پێ کرابوو، بۆ دادگا بانگکرا و دوایی له‌لایه‌ن دادگاى پێداچوونه‌وه‌وه به ٤ مانگ زیندان مه‌حکوم کرا.
به‌هادورى رۆژى ١٦ى سه‌رماوه‌ز گیرا و گوازرایه‌وه بۆ زیندانى ئه‌وین.
شایانى باسه ناوبراو هه‌ر له ١٦ى سه‌رماوه‌زه‌وه مانى له خواردن گرتووه.