١٦ به‌رپرسى پێشووى بانکى ناوه‌ندى رژیم به زیندان مه‌حکوم کران
دادگایێکى ئابوورى له تاران ١٦ که‌س له به‌رپرسانى پێشووى بانکى ناوه‌ندى رژیمى ئێران به تاوانى وه‌رگرتنى رشوه، به قه‌مچى و جه‌ریمه‌ى حازرى مه‌حکوم کردن.
ر٠اپۆرتى ر٠اگهیێنهکانى رژیم ئه‌وه ده‌گه‌یێنن که لقى ١١٩١ى دادگاى گشتى رژیم له تاران، به بێ ئیشاره به پله‌ى مه‌حکوم کراوه‌کان گووتوویه‌تى: ژماره‌یێک له به‌رپرسانى پێشووى بانکى ناوه‌ندى به پێک هێنانى باندێک بۆ وه‌رگرتنى رشوه به شێوه‌یێکى ناقانوونى به‌ڵگه‌نامه‌ى متمانه‌داریان دروست کردوه.
ئه‌و که‌سانه به‌وه تاوانبار کراون که به گشتى زیاتر له سێ ملیار تمه‌ن و نیو و به رێژه‌یێکى زۆر پاره‌ى دیکه و زێریان به رشوه وه‌رگرتووه.