کاسبارێک له‌ناوچه‌ى سه‌لاسی باوه‌جانى ده‌که‌وێته به‌ر ده‌سترێژى چه‌کى هێزه‌کانى رژیم
خه‌بات مێدیا: به پێى هه‌واڵێک که به‌ناه‌ندى هه‌واڵى خه‌بات مێدیا گه‌یشتووه، رۆژى هه‌ینى ١٥ى سه‌رماوه‌ز ماشێنى که‌سێک به‌ناوى عه‌زیزى قادرى خه‌ڵکى دێی ره‌جه‌وى (تاوگوزى)
له‌سه‌لاسی باوه‌جانى ده‌که‌وێته به‌ر ده‌سترێژى هێزه دژی گه‌لیه‌کانى رژێمى ئاخوندى و له‌ئاکام دا یه‌کێک له‌سه‌رنشینه‌کان، به‌ناوى جه‌لال نه‌سروڵلاهى کورى حه‌سه‌ن ٢ فیشه‌کى به‌رده‌که‌وێت و به سه‌ختى بریندار ده‌بێ. به‌پێى زانیارییه‌کان ئێستا ناوبراو له‌نه‌خۆشخانه‌ى کرماشان خه‌وێندراوه. شایانى باسه چه‌ند مانگ له‌مه‌وبه‌ر جه‌بارى نه‌سروڵلاهى براى جه‌لال به‌ده‌ست هێزه‌کانى رژیم هه‌ر به‌و شێوه‌یه ده‌کوژرێ.