پیرۆزبایی سکرتێرى گشتى سازمانى خه‌بات به بۆنه‌ى جێژنى قوربانى پیرۆز
به‌بۆنه‌ى جێژنى قوربانى پیرۆز، گه‌رم ترین پیرۆزبایی به هاونیشتمانانى کوردى موسڵمان و تێکر٠اى موسڵمانانى جیهان پێشکه‌ش ده‌که‌م.
هیوادارم گه‌لى کورد به خه‌باتى نه‌پساوه‌ى و خۆر٠اگرى و فیداکارى رۆڵه نه‌به‌ز و ئازاکانى به ماف و داوا ر٠هواکانى بگا.
به‌و ئاواته‌ى ئه‌ندامان و لایه‌نگران و دڵسۆزان و که‌س و کارى شه‌هیده سه‌ربه‌رزه‌کانى سازمانى خه‌بات و تێکر٠اى شه‌هیدانى رێگه‌ى ئازادى که له به‌رانبه‌ر سته‌م و بێدادى ده‌سه‌لاتى ملهور٠ى ئاخوندى دا سه‌ر به‌رزن و به‌هیمه‌ت، به زوویی ئاوات و هومێده‌کانیان بێته‌دیى و به ئازادى و به شادى بگه‌ن.
سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران که رێبازى خه‌باتى نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانى گه‌لى کورده، له پێناو هاتنه‌دى ئازادى و ده‌سته‌به‌رکرانى مافه‌کانى تێ ده‌کۆشێ و له‌و بۆنه پیرۆزه‌شدا جاریکى دیکه ئه‌و په‌یمان و به‌ڵێنه به هاونیشتمانانى سته‌م چێشتوو ده‌ده‌ینه‌وه.
دیسان پیرۆزبایی گه‌رمتان پێش که‌ش ده‌که‌م.
بابه‌شێخى حسه‌ینى
سکرتێرى گشتى
سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران
١٧ى سه‌رماوه‌زى ١٣٨٧