جمعه 

2 سپتامبر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

رێ و ره‌سمى جێژنى قوربان زۆر به‌ گه‌رمى و رێزه‌وه‌ له‌ بنکه‌ى سه‌رکردایه‌تى سازمان به‌رێوه‌چوو

رێ و ره‌سمى جێژنى قوربان زۆر به‌ گه‌رمى و رێزه‌وه‌ له‌ بنکه‌ى سه‌رکردایه‌تى سازمان به‌رێوه‌چوو

به‌یانى رۆژى دووشه‌ممه‌ ١٨ى سه‌رماوه‌زى ١٣٨٧ـ ٨ى دیسامبرى ٢٠ ٠ ٨، به‌رێز مامۆستا سه‌ید جه‌لال الدین حسینى به‌ به‌شدارى کادرى رێبه‌رایه‌تى سازمان و پێشمه‌رگه‌کان له‌ بنکه‌ى سه‌رکردایه‌تى،

نوێژى جێژن و ووتارى ئه‌و رۆژه‌ پیرۆزه‌ى خوێنده‌وه‌ و له‌ پێوه‌ند به‌ جێژنى قوربانى پیرۆز و فه‌لسه‌فه‌ى ئه‌و رۆژه‌، بۆ ئاماده‌بووان دووا و داواى له‌ خواى گه‌وره‌ کرد، به‌بۆنه‌ى ئه‌م رۆژه‌ گه‌وره‌ و ئه‌و یاده‌ مه‌زنه‌ که‌ یادى قوربانى کردنى ئیسماعیلى خه‌لیل، له‌لایه‌ن حه‌زره‌تى ئیبراهیمه‌وه‌یه‌، یارمه‌تى گه‌لانى سته‌م لێکراوى ئێران بدا له‌ خه‌بات و تێکۆشانیان بۆ گه‌یشتن به‌ ئازادى و رووخانى رژیمى ملهور٠ى ئاخوندى.
هه‌روه‌ها له‌ چه‌ند رۆژى جێژندا، به‌رێز کاک بابه‌شێخى حسه‌ینى سکرتێرى گشتى سازمان و ئه‌ندامانى رێبه‌رایه‌تى، پێشوازیان له‌ میوانه‌ به‌رێزه‌کان کرد، که‌ به‌بۆنه‌ى جێژنه‌وه‌ سه‌ردانى بنکه‌ى سه‌رکردایه‌تى سازمانیان کردبوو.
هه‌ربه‌بۆنه‌ى جێژنى قوربانه‌وه‌ سکرتێرى گشتى سازمان پێوه‌ندى ته‌له‌فوونى له‌گه‌ڵ ژماره‌یێک له‌ دۆستان و ئه‌ندامانى سازمان له‌ ناوخۆى کوردستانى ئێران و کوردستانى عێراق و له‌ وه‌لاتانى ئوروپایی پێ گه‌یشت و به‌رێزیان سه‌رکه‌وتنى دۆستان و ئه‌ندامانى سازمانى خه‌بات له‌ پێناو خزمه‌ت به‌ گه‌لى کورد و سازمانى خه‌باتى به‌ ئاوات خواست.


15 سال و 11 ماه و 9 روز و 11 ساعت و 6 دقیقه پیش از این

رێ و ره‌سمى جێژنى قوربان زۆر به‌ گه‌رمى و رێزه‌وه‌ له‌ بنکه‌ى سه‌رکردایه‌تى سازمان به‌رێوه‌چوو

رێ و ره‌سمى جێژنى قوربان زۆر به‌ گه‌رمى و رێزه‌وه‌ له‌ بنکه‌ى سه‌رکردایه‌تى سازمان به‌رێوه‌چوو


صفحات ویژه وب سایت

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمێدیا، ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندنی و ڕۆشنبیری کوردییه که نزیکه‌ی ١٥ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له خه‌بات و تێکۆشان.

 

په‌یوه‌ندی گرتن