سازمانى خه‌بات کرده‌وه‌ى ترۆریستى شارى که‌رکوک به توندى مه‌حکوم ده‌کا
رۆژى پێنج شه‌ممه ٢١ى سه‌رماوه‌زى ١٣٨٧ـ ١١ى دیسامبرى ٢٠ ٠ ٨، کرده‌وه‌یێکى ترۆریستى له چێشتخانه‌یێک له نزیک شارى که‌رکوک رووى دا،
که بووه هۆى شه‌هید بوونى زیاتر له ٤٠ که‌س و بریندار بوونى ده‌یان که‌سى دیکه له خه‌ڵکى بێ تاوان.
ئه‌و کرده‌وه ترۆریستیه له کاتێکدا رووى دا که خه‌ڵکى عێراق و خه‌ڵکى کوردستان و هێز و لایه‌نه سیاسیه‌کان و ناوه‌نده‌کانى ده‌سه‌لات له هه‌وڵى دۆزینه‌وه‌ى چاره‌سه‌رێکن بۆ کێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌کان.
ئه‌و کرده‌وه ترۆریستیه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى زیانى زۆرى لێکه‌وته‌وه و برینێکى قووڵه بۆ خه‌ڵکى ئه‌و شاره، به پێکهاته نه‌ته‌وه‌یی و ئایینه‌کانه‌وه و تیایدا که‌سانى سه‌ر به تێکر٠اى نه‌ته‌وه و ئایینه‌کان کوژراون، ئه‌و راستیه‌ى سه‌لماند که ترۆریستان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى دژمن به گه‌لى کوردن له هه‌مانکاتدا، دژمن به تێکر٠اى خه‌ڵکى عێراقن. بۆیه جێگه‌ى خۆیه‌تى ئه‌و کرده‌وه در٠ندانه ببێته هانده‌ر و به‌ردى بناخه، بۆ ئه‌وه‌ى تێکر٠اى لایه‌نه سیاسیه‌کان و پێکهاته‌کان له عێراق هه‌نگاوى جیددى هه‌ڵگرن بۆ چاره‌سه‌رى کێشه‌کانیان.
سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران له‌گه‌ڵ مه‌حکوم کردنى توندى ئه‌و کرده‌وه ترۆریستیه، سه‌ره‌خۆشى و هاوخه‌مى خۆى پێش که‌ش به که‌س و کارى شه‌هیده‌کانى ئه‌و کاره‌ساته ده‌کا و له خوداى گه‌وره داواکاره برینداره‌کانیش به ر٠هحمهتى خۆى شیفا بدا.
سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران
١١ى دیسامبرى ٢٠ ٠ ٨
٢١ى سه‌رماوه‌زى ١٣٨٧