جمعه 

2 سپتامبر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

له‌ بیره‌وه‌رى شه‌سته‌مین ساڵى په‌سه‌ند کردنى جارنامه‌ى گه‌ردوونى مافى مرۆڤ

 له‌ بیره‌وه‌رى شه‌سته‌مین ساڵى په‌سه‌ند کردنى جارنامه‌ى گه‌ردوونى مافى مرۆڤ

س٠یامه ند
رۆژى چوار شه‌ممه‌ ٢ى سه‌رماوه‌زى ١٣٨٧ـ ١٠ ى دیسامبرى ٢٠ ٠ ٨ شه‌سته‌مین ساڵر٠ۆژى په‌سه‌ند کرانى جارنامه‌ى مافى مرۆڤه‌ که‌ رێکخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان،

گه‌لاڵه‌یێکى ٣٠  ماده‌یی خسته‌ به‌رده‌م نوێنه‌رانى ئه‌ندام که‌ له‌ کۆى ٥٦ نوێنه‌رى وه‌لاتان، ٤٨ نوێنه‌ر ده‌نگیان پێ داو ئه‌و گه‌لاڵه‌ له‌ سه‌ر ئازادى به‌رانبه‌ر و مافى سیاسى و کۆمه‌لایه‌تى و ئابوورى و فه‌رهه‌نگى و به‌ گشتى دابین کردنى مافه‌کانى مرۆڤ دار٠ێژراو په‌سه‌ند کرا.
ئه‌وه‌ ئاشکرایه‌ کار پێ کردن و پێ به‌ند بوون به‌ جارنامه‌ى مافى مرۆڤ به‌ ته‌واوى و بێ که‌م و کوور٠ى له‌ هیچ کوێى جیهاندا په‌یر٠ه‌و نه‌کراوه‌، به‌لام ئاشکرایه‌ له‌ به‌شێک له‌ وه‌لاتانى خۆرئاوا، مافه‌کانى مرۆڤ و به‌شێکى به‌رچاو له‌ خاڵه‌کانى جێ به‌ جێ کراوه‌. که‌ دیاره‌ له‌ چاو وه‌لاتانى خۆرهه‌لاتى ناوه‌راست، جیاوازى زۆر له‌و پێوه‌نده‌دا به‌دى ده‌کرێ.
جێگه‌ى داخه‌ له‌ خۆرهه‌لاتى ناوه‌راست نه‌ته‌نیا کار به‌ به‌نده‌کانى جارنامه‌ى مافى مرۆڤ ناکرێ، به‌ڵکوو کار به‌و یاسا و ده‌ستوورانه‌ش که‌ له‌ خودى ئه‌و وه‌لاتانه‌ گه‌لاڵه‌ کراوه‌ واته‌ (قانوونى ئه‌ساسى)یه‌که‌یان کارى پێ ناکرێ و ده‌وڵه‌ت و ده‌سه‌لاته‌کان به‌ بر٠یارى خۆیان، که‌ دوورن له‌ هه‌ر رێ و شوێن و ده‌ستوورێکى ئایینى و مرۆڤایه‌تى کار ده‌که‌ن. ده‌سه‌لاته‌کان له‌و ناوچه‌یه‌ى ئێمه‌ تێیدا ده‌ژین به‌شى هه‌ره‌ زۆریان له‌ سه‌ر دار و په‌ردووى کۆن و به‌ دوور له‌ بر٠یار و پێوانه‌ دیموکراسیه‌کان کار ده‌که‌ن که‌ ته‌نانه‌ت به‌ تێ په‌ر٠ینى زه‌مان و به‌ هاتنه‌ مه‌یدان شێوه‌ى جیاجیاى لێکدانه‌وه‌و په‌یدابوونى زانست و پیشه‌سازى و ئازادى سیاسى و ده‌سه‌لاتى دادپه‌روه‌رانه‌ و ئازاد له‌ زۆر وه‌لاتى جیهان، ئاڵوگۆر٠ێکى به‌رچاو به‌ قازانجى کۆمه‌ڵگا به‌دى ناکرێ.
نمونه‌ى ده‌سه‌لاته‌ ملهور٠ و خۆسه‌پێن و ده‌سته‌ و ناوه‌ندى سه‌رکوتگه‌ر و ماف پێشێلکه‌ر له‌ جیهاندا زۆرن، که‌ ئیشاره‌ کردن پێ یان و باس کردنیان زۆرى وه‌خت پێ ده‌وێ، به‌لام وه‌ک نمونه‌ى هه‌ره‌ دیار و سه‌رقافڵه‌ى پێشێلکه‌رى مافه‌ ئینسانیه‌کان و مافى نه‌ته‌وه‌ و ئایین و مه‌زهه‌به‌کان، رژیمى ئاخوندى ئێرانه‌. رژیمى ئێران به‌ سه‌رۆکایه‌تى ئاخونده‌ مێشک ووشک و چاو چنۆکه‌کان ماوه‌ى سی ساڵه‌ بێ به‌زه‌ییانه‌ خه‌ڵکى ئێرانیان خستۆته‌ به‌ر قورسترین و در٠ندانه‌ترین شێوه‌ى سه‌رکوت و چه‌وسانه‌وه‌، که‌م که‌س له‌ ئێراندا هه‌یه‌، به‌ جۆرێک هه‌ر٠ه‌شه‌ى ئاخوندانى له‌ سه‌ر نه‌بێ، که‌م خانه‌واده‌ هه‌یه‌، که‌سێک یان که‌سانێک له‌ ئه‌ندامانى خێزان و خزمى به‌ ده‌ستى ئاخونده‌کان له‌ ناونه‌چووبێ و یان لانى که‌م زیندانى و شکه‌نجه‌ى ئاخوندانى نه‌دیبێ. تێکر٠اى میلله‌ته‌کانى پێکهێنه‌رى ئێران مافى نه‌ته‌وه‌یی و که‌له‌پووریان له‌لایه‌ن ده‌سه‌لاته‌وه‌ پێ شێل ده‌کرێ، تێکر٠اى مه‌زهه‌ب و ئایینه‌کان رێگه‌ى به‌ ئازاد به‌رێوه‌بردنى به‌رنامه‌کانیان لێ قه‌ده‌غه‌یه‌ یان به‌ره‌ور٠ووى هه‌ر٠ه‌شه‌ و ترساندنن.
یه‌کێک له‌ به‌نده‌کانى جارنامه‌ى مافى مرۆڤ که‌ له‌لایه‌ن رێکخراوى نه‌ته‌وه‌ یه‌ک گرتووه‌کانه‌وه‌ په‌سه‌ندکراوه‌، له‌ پێوه‌ند به‌ بارى ئابوورى بۆ مرۆڤه‌، له‌و چوارچێوه‌شدا، ئاخونده‌کان سته‌م و بێ عه‌داڵه‌تى له‌ به‌رانبه‌ر خه‌ڵکى ئێراندا په‌یره‌و ده‌که‌ن و سه‌رمایه‌ و داهاتیان به‌ تالان ده‌به‌ن یان له‌ کارى بێ که‌ڵک و غه‌یرى ئینسانى و بۆ دروست کردنى ناوه‌ندى ترۆریستى و ر٠ه‌شه‌ کوژى به‌ کار دێنن.
لێره‌دا ئه‌و پرسیاره‌ دێته‌ پێش که‌ ئایا ده‌کرێ هیوادار بین به‌وه‌ى که‌ رۆژێک و زه‌مانێک مافه‌کانى مرۆڤ و ئازادیه‌کان له‌ وه‌لاتانى سته‌م لێدراودا بێنه‌ جێ؟ یان لانى که‌مى مافى سه‌ره‌تایی بۆ دانیشتوان له‌ به‌رچاو بگیرێ؟ بێ گوومان ئه‌وه‌ پێوه‌ندى هه‌یه‌ به‌ ر٠اده‌ى به‌شدارى خه‌ڵک و هه‌وڵیان بۆ وه‌ده‌ست هێنانى مافه‌ بنه‌ر٠ه‌تیه‌کانیان. ئه‌گه‌ر جه‌ماوه‌ر له‌ به‌رانبه‌ر بێ عه‌داڵتیه‌کان بێ ده‌نگ نه‌بن و رێگه‌یان نه‌دا ده‌سه‌لاته‌ ملهوور٠ه‌کان به‌ که‌یفى خۆیان سیاسه‌ته‌ در٠ندانه‌کانیان درێژه‌ پێ بده‌ن، گوومان نیه‌ ئازادى له‌ کۆمه‌ڵگادا جێگیر ده‌بێ.
هه‌ر چه‌ند زۆر مه‌حاڵه‌ ئه‌و به‌ندانه‌ له‌ جارنامه‌ و گه‌لاڵه‌ى په‌سه‌ند کراوى رێکخراوى نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان به‌ ته‌واوى په‌یره‌و کرێ، به‌لام لانى که‌م ده‌کرێ، به‌شێک له‌و به‌ندانه‌ و له‌و مافه‌ ر٠ه‌وایانه‌ى که‌ خودا و قانوونه‌ ئاسمانیه‌کان و غه‌یره‌ ئاسمانیه‌کان بۆ مرۆڤه‌کانى به‌ ر٠ه‌وا داناوه‌ جێ به‌ جێ بکرێن.
به‌و هیوایه‌ى رۆژێک بێ ئازادى باڵ به‌ سه‌ر تێکر٠اى گه‌لانى سته‌م لێ کراو بکێشێ مرۆڤه‌کانى که‌ مافیان زه‌وت کراوه‌ و ده‌کرێ، به‌ مافه‌کانیان بگه‌ن و، رۆژێک بێ له‌ ئێرانیشدا ئاسه‌وارێک له‌ حاکمیه‌تى خۆ په‌ره‌ست و دواکه‌وتوو دیکتاتۆرى ئاخوندى نه‌مێنێ و گه‌لانى ئێران له‌ سایه‌ى ئازادیدا، به‌ ماف و ویسته‌کانیان بگه‌ن و کۆتاییش به‌ ئازار و چه‌وسانه‌وه‌ى ئافره‌تان و مندالان و تاک تاکى ئینسانه‌کان بێ.


15 سال و 11 ماه و 9 روز و 11 ساعت و 3 دقیقه پیش از این

له‌ بیره‌وه‌رى شه‌سته‌مین ساڵى په‌سه‌ند کردنى جارنامه‌ى گه‌ردوونى مافى مرۆڤ

له‌ بیره‌وه‌رى شه‌سته‌مین ساڵى په‌سه‌ند کردنى جارنامه‌ى گه‌ردوونى مافى مرۆڤ


صفحات ویژه وب سایت

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمێدیا، ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندنی و ڕۆشنبیری کوردییه که نزیکه‌ی ١٥ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له خه‌بات و تێکۆشان.

 

په‌یوه‌ندی گرتن