جمعه 

2 سپتامبر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

کومیته‌ی هاوکاری کۆمه‌ڵه‌ کوردیه‌کان له‌شاری لین شۆپینگ له‌ وڵاتی سوئێد، سیمیناریکی بۆ بۆ مامــۆستایانی زمانـــــی کـــوردی پێک هێنا!

کومیته‌ی هاوکاری کۆمه‌ڵه‌ کوردیه‌کان له‌شاری لین شۆپینگ له‌ وڵاتی سوئێد، سیمیناریکی بۆ بۆ مامــۆستایانی زمانـــــی کـــوردی پێک هێنا!
کومیته‌ی سویدی سازمان

کومیته‌ی هاوکاری کۆمه‌ڵه‌کوردیه‌کان به‌ پشتیوانی هێزه‌ سیاسیه‌کان له‌ شاری لین شۆپینگ، که‌ له‌ پێناو هاوکاری و یه‌کده‌نگی کورده‌کانی دانیشتوی ئه‌م شاره‌دا کارده‌کات و نمونه‌ێکه‌ له‌ به‌ره‌و پلادفۆڕمێکی یه‌کگرتووی کوردی، له‌ سه‌عات 1ی پاش

 


کومیته‌ی هاوکاری کۆمه‌ڵه‌کوردیه‌کان به‌ پشتیوانی هێزه‌ سیاسیه‌کان له‌ شاری لین شۆپینگ، که‌ له‌ پێناو هاوکاری و یه‌کده‌نگی  کورده‌کانی دانیشتوی ئه‌م شاره‌دا کارده‌کات و نمونه‌ێکه‌ له‌ به‌ره‌و پلادفۆڕمێکی یه‌کگرتووی کوردی، له‌ سه‌عات 1ی پاش نیوه‌‌ڕۆی رۆژی یه‌کشه‌ممه‌ ریکه‌وتی 7/12/2008 ی زایینی ، سیمینارێکی له‌ بابه‌ت گرینگی زامنی دایک له‌سه‌رژیان و داهاتوی منداڵه‌کانمان له‌ کۆمه‌ڵگای سوئێدی دا و پێویستی به‌ هێندگرتنی فێربونی زمانی زگماک، بۆ مامۆستایانی زامنی کوردی به‌ به‌شداری جه‌ماوه‌رێکی به‌رجاو له‌ کوردانی دانیشتوی ئه‌م شاره‌ پێک هێنا. ئه‌م سیمیناره‌ که‌ پێشتر له‌ کۆبونه‌وه‌ێکی به‌ربڵاوی کومیته‌ی هاوکاری دا شێوه‌ی به‌رێوه‌بردن و به‌رنامه‌کانی دیاری کرا بوو، به‌ وه‌ستانی ده‌قیقه‌یک وه‌ستان بێده‌نگی بۆ گیانی پاکی   شه‌هیدانی کورد و کوردستان ده‌ستی پێکرد.  سه‌ره‌تا کاک رێبوار حسێنی وه‌ک  ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌م سیمیناره‌، وێرای به‌خێرهێنانی به‌شداربوان، له‌سه‌ر پێویستی ئه‌م جۆره‌ کۆڕ و باسانه‌ به‌تایبه‌ت که‌ پێوه‌ندی به‌ په‌ره‌پیدانی کلتور فه‌رهه‌نگ و هۆگری رۆڵه‌کانمان به‌ زمانی شیرینی کوردیه‌وه‌ هه‌بێت ، باسێکی کورتی پێشکه‌ش کرد و پاشان داوای له‌ مامۆستایان کرد که‌ هه‌رکام به‌نۆره‌ی خۆی، له‌سه‌ر چۆنیه‌تی ره‌وشتی خوێندی زمانی کوردی و کێشه‌کانی به‌رده‌میان، بابه‌تی خویان پێسکه‌ش بکه‌ن. پاشان کاک ستار ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌رێوه‌به‌ری کۆمه‌ڵه‌ی کلتوری کوردی مامۆستایانی به‌ به‌شدار بوان ناساند و داوبه‌داوی ئه‌و مامۆستا خاتوو نه‌غه‌ده‌ غه‌فوور به‌نۆره‌ی خۆی باسێکی له‌م باره‌وه‌ پیشکه‌ش کرد.


مامۆستا شاهۆ حه‌سه‌نپوور یه‌کێکی تر له‌ مامۆستاکان، به‌ شیوه‌ێکی زانستی و ئاکادێمیانه‌ له‌ سه‌ر چونیه‌تی بارهێنان و فیرکردن باسێکی پڕنێوه‌رۆکی پێشکه‌ش کرد و ئه‌کێشانه‌ی که‌ له‌ ره‌وتی فیرکردن بار هێنانی مندالاندا زه‌ق و به‌رجاون، ده‌ست نیشان کرد، به‌ تایبه‌ت ئیشاره‌ی به‌وه‌دا به‌هۆی ده‌به‌شکراوی  نیشتمان و ژێرده‌سته‌یی نه‌ته‌وه‌کمان و زال بوونی زمانه‌کانی تورکی و فارسی و عاره‌بی به‌ سه‌ر زمانه‌که‌ماند ، گرفتێکی گه‌وره‌یه‌ و ده‌بێ دلسۆزان و شاره‌زایان له‌م باره‌وه‌ هه‌وڵی به‌رچاو و کاریگه‌رو چاره‌ساز بده‌ن.پاشان مامۆستا حسین هێرووری ،به‌نۆره‌ی خۆی به‌ پێشکه‌ش کردنی بابه‌تیکی پێوه‌ندی دار به‌ هاوکاری بنه‌ماڵه‌کان و له‌گه‌ڵ مامۆستاکان باسه‌کانی ده‌وڵه‌مه‌ندتر کرد. مامۆستا حسین زۆر تر له‌سه‌ر بابه‌تی فره‌زاراوه‌یی زمانی ره‌سه‌نی کوردی دواووتی: به‌داخه‌وه‌ سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی که‌ فره‌ زاراوه‌یی له‌ زامنه‌که‌ماندا نیشانه‌ی به‌ربڵاوی و ده‌وڵه‌مه‌ندی زمانه‌که‌مانه‌ به‌ڵام له‌سه‌ر فیر بوونی ناوی شته‌کان له‌ لایه‌ن منداڵه‌کانه‌وه‌، گرفتێکی گه‌وره‌ی بۆ پێک هێناوین دیاره‌ مومۆستا شاهۆش پێشتر له‌سه‌ر ئه‌م باسه‌ به‌ شیوه‌ێکی ئاکادێمی قسه‌ی کرد، هه‌ربۆیه‌ لێره‌دا ده‌رده‌که‌وی که‌ مامۆستایانی زامنی دایک له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات که‌ ئه‌رکێکی پیرۆز و پر زه‌حمه‌تیان له‌ سه‌ر شانه‌ هه‌مویان، کاریگه‌ری زمانه‌ بیگانه‌کانی که‌ له‌سه‌ر گه‌له‌که‌مان بوونه‌ته‌ موته‌که‌، وه‌ک یه‌ک هه‌ڵوێست ده‌گرن و وه‌ک کۆسێکی گه‌وه‌ر ده‌یناسێنن.


   به‌ر چاوترین با‌به‌تی ئه‌م سیمیناره‌ بریتی بو له‌ باسێکی زانستیانه‌ که‌ له‌لایه‌ن مامۆستا هێمن وه‌ پێشکه‌ش کرا. مامۆستا هێمن سه‌ره‌رای باسێکی تیرو ته‌سه‌ل له‌م باره‌وه‌، زۆر وێنه‌و هێمای نیشاندان و بۆ هه‌رکام له‌وان شیکاری و باسێکی تایبه‌تی داو له‌سه‌ر یاسا و شێوه‌ی هاوکاری دام و ده‌زگاکانی سوئێد به‌ تایبه‌ت ئیداره‌ی فێرکردن و بارهێنانی ئه‌م وڵاته‌ به‌ دورو درێژی باسی کرد. له‌ دریژه‌ی ئه‌م باس و خواسانه‌دا له‌لایه‌ن به‌شداربوانه‌وه‌ گه‌کێل پرسیار ئه‌راسته‌ کران که‌ له‌لایه‌ن به‌ریوه‌به‌رانی ئه‌مکۆڕه‌وه‌ به‌تایبه‌ت مامۆستاکانه‌وه‌ وڵامی شایانیان درایه‌وه‌. له‌ به‌شیکی تری ئه‌م کۆڕه‌دا دیاری و شیرینی له‌ لایه‌ن کومیته‌ی به‌رێوه‌به‌ریه‌وه‌ به‌ سه‌ر منداڵاندا دابه‌شکرا.


   له‌ دواین به‌شی به‌رنامه‌کاندا هاورێ به‌ریز کاک جه‌لال خۆشکه‌لام، باسێکی تیر و ته‌سه‌لی له‌سه‌ر چۆنیه‌تی هاوکاری دایک و باوک و مامۆستایان پێشکه‌ش کرد. کاک جه‌لال باسی ئه‌وه‌ی کرد که‌ کاتێک هه‌وڵ و ماندوبونه‌کانی مامۆستایان، به‌رهه‌م و سودی ده‌بێت که‌ که‌س و کاری قوتابیان و مامۆستاکان پێوه‌ندێکی به‌رده‌وام و دڵسۆزانه‌یان هه‌بێ و هه‌ردوو لا له‌ ئاکام و چۆنیه‌تی کاره‌کان بکۆڵنه‌وه‌ ، چونکه‌ قوتابی کاتێک زانی نه‌له‌لایه‌ن که‌س و کارو نه‌له‌لایه‌ن مامۆستاوه‌ لێپرسینه‌وه‌ و به‌دواداچونی له‌سه‌ر ناکرێت، سه‌باره‌ت به‌ ده‌رس و ده‌وره‌کانی که‌مته‌رخه‌می ده‌کاو ره‌نجی خۆی و مامۆستا وکه‌س و کارو دام وده‌زگاکان به‌فیڕۆده‌دات    







15 سال و 11 ماه و 8 روز و 13 ساعت و پیش از این

کومیته‌ی هاوکاری کۆمه‌ڵه‌ کوردیه‌کان له‌شاری لین شۆپینگ له‌ وڵاتی سوئێد، سیمیناریکی بۆ بۆ مامــۆستایانی زمانـــــی کـــوردی پێک هێنا!

کومیته‌ی هاوکاری کۆمه‌ڵه‌ کوردیه‌کان له‌شاری لین شۆپینگ له‌ وڵاتی سوئێد، سیمیناریکی بۆ بۆ مامــۆستایانی زمانـــــی کـــوردی پێک هێنا!


صفحات ویژه وب سایت

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمێدیا، ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندنی و ڕۆشنبیری کوردییه که نزیکه‌ی ١٥ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له خه‌بات و تێکۆشان.

 

په‌یوه‌ندی گرتن