کێشه‌ى ته‌لاق له ئێران
رۆژنامه‌ى ئیبتیکار، به پێى ووته‌ى سه‌رۆکى گشتى سه‌بت ئه‌حواڵى وه‌لات له ٨ مانگى سه‌ره‌تاى ساڵى ر٠ابردوو ٦٨ هه‌زار و ٧٤٩جار ته‌لاق له ئێران دا سه‌بت کراوه و له شه‌ش مانگى سه‌ره‌تاى ساڵى
ر٠ابردوودا ٦٥هه‌زار و ٧٤٢ جار بووه و ته‌لاق ٤/٤ له‌سه‌د زیادى کردوه. هه‌روه‌ها له ٨ مانگى سه‌ره‌تاى ئه‌و ساڵ دا ٦٤٨ههزار و ٩٧٥جار هاوسه‌رگیرى سه‌بت کراوه و له چاو ساڵى ر٠ابردوو که ٦٢٥ههزار و ٧١٥جار بووه،٣/٦ له سه‌دى به‌ره‌وسه‌رچوون هه‌بووه.
شایانى باسه هۆى به‌ره‌و سه‌رچوونى ته‌لاق هاوسه‌رگیرى له ته‌مه‌نى که‌مدایه و ئامارى ته‌لاق له نێوان ئه‌و کچانه‌ى که له ته‌مه‌نى ١٤ تا ١٧ ساڵى شوو ده‌که‌ن دوو به‌رابه‌رى ئه‌و کچانه‌یه که له ته‌مه‌نى ١٨ و ١٩ ساڵى شوو ده‌که‌ن. هه‌روه‌ها که‌سانێک که له ته‌مه‌نى ١٨ـ١٩ ساڵى شوو ده‌که‌ن ٧٥ به‌رابه‌ر زیاتر روو له دادگا ده‌که‌ن و بۆ ته‌لان وه‌رگرتن.