ئاڵمان ته‌حریمى نوێى دژ به رژیمى ئێران له‌به‌رچاو گرتووه
به پێى ر٠اپۆرتى ماڵپهر٠ى دۆیچه‌وێله، ده‌وڵه‌تى ئاڵمان ئابڵوقه‌ى نوێ له دژى رژیمى ئێران له به‌رچاو ده‌گرێ.
حه‌وتوونامه‌ى ئیشپیگێل له ئاخرین ژماره‌ى خۆى دا ئامانجى ئابڵوقه نوێ کان که له‌لایه‌ن فرانک واڵتێر ئه‌شتاین مایر وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئاڵمان پێشنیارى کردوه، پشتیوانى ده‌کا له رێگه‌چاره‌ى باراک ئوباما سه‌رۆک کۆمارى هه‌ڵبژێردراوى ئه‌مریکا له به‌رانبه‌ر رژیمى ئێران و که له هه‌وڵى بزواندنى کێشه‌ى ناوکه‌یی رژیمه، ئه‌و کێشه‌ى که چه‌ندین ساڵه له به‌رى ده‌رده‌چێ.
ئیشپیگێل نووسیویه‌تى به پێى پێشنیاره‌کانى ئاڵمان، ئابڵوقه نوێیه‌کان به شێوه‌یێکى گشتى له چوارچێوه‌ى بانکه‌کان و شیرکه‌ته‌کانى گواستنه‌وه‌ى رژیمى تاران‌دا ده‌بێ.
به پێى نووسراوه‌ى ئه‌و حه‌وتوونامه وه‌ها پێشنیارگه‌لێک له ماوه‌ى ر٠ابردوودا له‌لایه‌ن فه‌رانسه و بریتانیاشه‌وه باس کرابوو.