ئافره‌تێک له‌پیرانشار خۆى کوشت
خه‌باتمێدیا: به پێى هه‌واڵێک که به‌ناوه‌ندى هه‌واڵى خه‌بات مێدیا گه‌یشتووه، رێکه‌وتى ١٩ى سه‌رماوه‌زى ١٣٨٧ ئافره‌تێک به ناوى سه‌حه‌ر خدربۆکانى
کچى یۆسف که خاوه‌نى منداڵێکى ٣ سالانه‌یه له‌شارى پیرانشار خۆى هه‌ڵده‌واسێ و کۆتایی به ژیانى دێنى. هۆى خۆکوشتنى سه‌حه‌ر له‌به‌ر ئازار و فشارى روحی و ره‌وانى مێرده‌که‌ى راگه‌ێندراوه. جێگه‌ى باسه رۆژانه شاهیدى خۆکوشتنى ده‌یان ئافره‌ت له‌ناوخۆى کوردستان ده‌بین که زۆربه‌یان یاساکانى پیاوسالارى و داب و نه‌ریته دواکه‌وتووه‌کانى باوى ناو کۆمه‌ڵگا ده‌بنه هۆى رودانى ئه‌و کرده‌وه دڵته‌زێنانه.