تۆپبارانى ناوچه سنووریه‌کانى هه‌رێمى کوردستان له‌لایه‌ن رژیمى ئێرانه‌وه
رۆژى سێ شه‌ممه ٢٦ى سه‌رماوه‌ز رژیمى ئاخوندى به خه‌ستى ناوچه سنووریه‌کانى هه‌رێمى کوردستانى تۆپباران کرد و زه‌ره‌ر و زیانێکى زۆرى به‌و ناوچانه گه‌یاند.
شایانى باسه رژیمى ئێران زیاتر له ٢٠ رۆژه به به‌رده‌وامى ناوچه سنووریه‌کانى هه‌رێمى کوردستان به به‌هانه‌ى جۆراوجۆر تۆپباران ده‌کا و ئه‌و کاره نامرۆڤانهیهى رژیم بۆته هۆى ئاواره بوونى خه‌ڵکى زیاتر له ٣٠ دێى ئه‌و ناوچانه.