فشاره‌کانى ئه‌مریکا بۆ سه‌ر شیرکه‌ته‌کانى سه‌ر به بانکى میللى رژیمى ئێران
رۆژى چوارشه‌ممه‌٢٧ى سه‌رماوه‌زى ١٣٨٧، وه‌زاره‌تى خه‌زێنه‌دارى ئه‌مریکا داواى له هاووه‌لاتیان کرد تا له‌گه‌ڵ شیرکه‌تی ئاسا که سه‌ر به بانکى میللى رژیمى ئێرانه موعامه‌له نه‌که‌ن.
شیرکه‌تى ئاسا (ASSA) که ده‌فته‌ره‌که‌ى له خیابانى پێنجه‌مى نیۆیۆرکه تاوانبار کراوه که له‌گه‌ڵ شیرکه‌تى ماده‌ر که له جه‌زیره‌کانى کاناڵ له نێوان ئاوه‌کانى بریتانیا و فه‌رانسه دایه، وه‌ک به‌شێک له بانکى میللى رژیمى ئێران کارى کردوه.
بانکى میللى رژیم له‌لایه‌ن ئه‌مریکا و یه‌کێتى ئوروپاوه به‌وه تاوانبار کراوه که سه‌رچاوه‌ى دارایی ههڵسوور٠انى ناوکه‌یی رژیمى ئێرانه. وه‌زاره‌تى خه‌زێنه‌دارى ئه‌مریکا ر٠ایگهیاندوه هه‌ر جۆره داراییێکى شیرکه‌تى ناوبراو له ئه‌مریکادا بدۆزرێته‌وه ده‌ستى به سه‌ردا ده‌گیرێ و رێگه نادرێ ئه‌مریکاییه‌کان موعامه‌له‌ى له‌گه‌ڵ دا بکه‌ن.