جمعه 

2 سپتامبر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

٣٤ هه‌زار کیلۆ گرام له‌ خه‌زێنه‌ى زێر٠ى بانکى ناوه‌ندى رژیم فرۆشراوه‌

  ٣٤ هه‌زار کیلۆ گرام له‌ خه‌زێنه‌ى زێر٠ى بانکى ناوه‌ندى رژیم فرۆشراوه‌

به‌ پێى ر٠اپۆرتى هه‌واڵده‌رى ئیلنا، به‌ پێچه‌وانه‌ى قسه‌ى ر٠اوێژکاره‌ پله‌به‌رزه‌کانى ئه‌حمه‌دى نژاد، خه‌زێنه‌ى زێر٠ى ئه‌و وه‌لاته‌ که‌م بۆته‌وه‌.

ئیلنا ده‌ڵێ: کۆکراوه‌ى ته‌لاى ئێران نه‌ک هه‌ر زیادى نه‌کردوه‌، به‌ڵکوو زۆرى که‌م کردوه‌. ئه‌و بلاوکراوه‌یه‌ له‌ ر٠اپۆرتى تایبه‌تى خۆیدا له‌و باره‌وه‌ ده‌ڵێ: که‌ ئاماره‌ ره‌سمیه‌کانى بانکى ناوه‌ندى ئێران ده‌رى ده‌خه‌ن که‌ خه‌زێنه‌ى گشتى زێر٠ى وه‌لات له‌ ٨/١٤٠  ته‌ن له‌ ساڵى ١٣٨٥، که‌ تا کۆتایی ساڵى ١٣٨٦ گه‌یشتۆته‌ ٧/١٠ ٦ ته‌ن که‌ نیشانه‌ى ئه‌وه‌یه‌ ٣٤ ته‌ن له‌ کۆکراوه‌ى زێر٠ى ئێران فرۆشراوه‌.
موجته‌با سمه‌ره‌ هاشمى، ر٠اوێژکارى سه‌رۆک کۆمارى رژیم ماوه‌یێک پێش رایگه‌یاند که‌ به‌ هیمه‌تى سه‌رۆک کۆمارى بۆ پێش گرتن له‌ کاردانه‌وه‌ى کێشه‌ى ئابوورى جیهانى له‌ سه‌ر ئابوورى ئێران، هێندى له‌ پووڵه‌کانى وه‌لات کراون به‌ زێر٠.
هه‌واڵده‌رى حکومه‌تیى ئیلنا نووسیویه‌تى که‌ خه‌زێنه‌ى زێر٠ى بانکى ناوه‌ندى ٢٦ له‌ سه‌د که‌مى کردوه‌. به‌ پێى ر٠اپۆرتى ئه‌و هه‌واڵده‌ریه‌، له‌ کاتێکدا که‌ خه‌زێنه‌ى زێر٠ى وه‌لات له‌ ده‌ره‌وه‌ى وه‌لات تا کۆتایی ساڵى ر٠ابردوو نزیک به‌ ١٣ ته‌ن راگه‌یێندرابوو، ساڵێک پێش ئه‌وه‌ یانى ساڵى ١٣٨٥ رێژه‌ى خه‌زێنه‌ى زێر٠ى ئێران له‌ ده‌ره‌وه‌ى وه‌لات زیاتر له‌ ٣٤ ته‌ن بووه‌.

15 سال و 11 ماه و 2 روز و 8 ساعت و 14 دقیقه پیش از این

٣٤ هه‌زار کیلۆ گرام له‌ خه‌زێنه‌ى زێر٠ى بانکى ناوه‌ندى رژیم فرۆشراوه‌

٣٤ هه‌زار کیلۆ گرام له‌ خه‌زێنه‌ى زێر٠ى بانکى ناوه‌ندى رژیم فرۆشراوه‌


صفحات ویژه وب سایت

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمێدیا، ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندنی و ڕۆشنبیری کوردییه که نزیکه‌ی ١٥ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له خه‌بات و تێکۆشان.

 

په‌یوه‌ندی گرتن