دوشنبه 

5 سپتامبر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

بر٠یارنامه‌ى مه‌حکوم کردنى پێشێلکارى مافى مرۆڤ له‌ رژیمى ئێراندا

بر٠یارنامه‌ى مه‌حکوم کردنى پێشێلکارى مافى مرۆڤ له‌ رژیمى ئێراندا

کۆمه‌ڵى گشتى رێکخراوى نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان شه‌وى پێنج شه‌ممه‌ ٢٨ى سه‌رماوه‌زى ١٣٨٧، بر٠یارنامه‌یێکى دیکه‌ى له‌ سه‌ر پێشێلکارى مافى مرۆڤ له‌ رژیمى ئێراندا په‌سه‌ند کرد.

به‌و شێوه‌یه‌ په‌نجاو پێنجه‌مین بر٠یارنامه‌ى مه‌حکوم کردنى رژیمى سه‌رکوتگه‌رى ئێران به‌ هۆى پێشێلکارى به‌ربلاوى مافى مرۆڤ له‌ به‌رزترین ناوه‌ندى نێونه‌ته‌وه‌یی په‌سه‌ند بکرێ.
له‌و بر٠یارنامه‌دا سه‌باره‌ت به‌ شکه‌نجه‌ و سزا نامرۆڤانه‌کان و سووکایه‌تى کردن، وه‌ک قه‌مچى لێدان و قرتاندنى ئه‌ندامانى له‌ش، ئیعدامى مێرمندالان و ئیعدام له‌ شوێنه‌ گشتیه‌کاندا، ئازار و لێدانى ژنانى زیندانى و به‌ ده‌رکردنى حوکمى به‌رده‌باران، ترس و دڵه‌ ر٠اوکێ دژ به‌ ژنانى لایه‌نگرى مافى مرۆڤ و به‌رده‌وامى جیاوازى دانان دژ به‌ ژنان، سه‌رکوتى نار٠ه‌زایه‌تیه‌ هێمنه‌کان، پێشێلکارى ئازادى بیر و ر٠اده‌ربر٠ین و زیاد کردنى ئازار و شکه‌نجه‌ و ترساندن، گه‌ر٠ان به‌ دواى موخالفانى سیاسى و پشتیوانانى مافى مرۆڤ له‌ ته‌واوى چینه‌کانى کۆمه‌ڵگا، نیگه‌رانى ده‌ربر٠اوه‌.
شایانى باسه‌ رژیمى ئێران هه‌وڵى زۆرى دا که‌ رێگه‌ له‌ په‌سه‌ند کردنى ئه‌و بر٠یارنامه‌ بگرێ، به‌لام هه‌وڵه‌کانى شکستى هێنا.
نوێنه‌رى رژیم له‌ رێکخراوى نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان پێشنیارى دا که‌ کۆمه‌ڵى گشتى نه‌چێته‌ ناو ئه‌و باسه‌وه‌ و لێکدانه‌وه‌ى بر٠یارنامه‌ له‌ ده‌ستوورى کارى کۆبوونه‌وه‌کان به‌ده‌ر بێ.
نوێنه‌رى فه‌رانسه‌ به‌ نوێنه‌رایه‌تى له‌لایه‌ن وه‌لاتانى ئه‌ندامى یه‌کیه‌تى ئوروپا له‌ قسه‌گه‌لێکى توند دا داواکه‌ى رژیمى ئێرانى ر٠ه‌د کرده‌وه‌ و گووتى: لێکدانه‌وه‌ى هه‌ل و مه‌رجى مافى مرۆڤ له‌ ئێراندا ده‌بێ له‌ ده‌ستوورى کارى کۆمه‌ڵى گشتى رێکخراوى نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کاندا بمێنێته‌وه‌.

15 سال و 11 ماه و 4 روز و 9 ساعت و 12 دقیقه پیش از این

بر٠یارنامه‌ى مه‌حکوم کردنى پێشێلکارى مافى مرۆڤ له‌ رژیمى ئێراندا

بر٠یارنامه‌ى مه‌حکوم کردنى پێشێلکارى مافى مرۆڤ له‌ رژیمى ئێراندا


صفحات ویژه وب سایت

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمێدیا، ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندنی و ڕۆشنبیری کوردییه که نزیکه‌ی ١٥ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له خه‌بات و تێکۆشان.

 

په‌یوه‌ندی گرتن