جمعه 

2 سپتامبر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

ده‌ که‌سى بۆکانى له‌لایه‌ن دادگاى رژیم له‌ مه‌هاباده‌وه‌ بانگکران

ده‌ که‌سى بۆکانى له‌لایه‌ن دادگاى رژیم له‌ مه‌هاباده‌وه‌ بانگکران

به‌ پێى هه‌واڵى هه‌واڵده‌رى موکریان، له‌ ماوه‌ى چه‌ند رۆژى ر٠ابردوودا ده‌ که‌س له‌ خه‌ڵکى شارى بۆکان به‌ ناوه‌کانى ئیسماعیل ئه‌دیب حیسامى، ئیبراهیم ئیسماعیل پوور، نادر بایه‌زیدى، ناسر حاجى پیرۆتى،

خالد خوداکه‌ره‌مى، عه‌لى ره‌سووڵ نژاد، حسه‌ینى شاوێردى، تاهیر که‌ریمى، محه‌ممه‌د که‌ریمى و مسته‌فا نادرى بۆ دادگاى رژیم له‌ مه‌هاباد بانگکران.
ئیبراهیم عه‌زیزى پارێزه‌رى ئه‌و گیراوانه‌ گووتى: تۆمه‌تى ئه‌و که‌سانه‌ که‌ ئه‌وه‌ دووهه‌م جاره‌ بۆ دادگا بانگکراون، هه‌ڵسوور٠ان و پر٠وپاگه‌نده‌ دژ به‌ رژیم و پێکهێنانى تاقم و ده‌سته‌ دژ به‌ ئاسایشى ناوخۆ راگه‌یێندراوه‌ و ده‌بێ رۆژى سێهه‌مى به‌فرانبار بۆ دیفاع له‌ خۆیان له‌ لقى یه‌کى دادگاى رژیم له‌ مه‌هاباد ئاماده‌ بن.
ناوبراو زیادى کرد، ئه‌و که‌سانه‌ ساڵى ر٠ابردوو به‌ هۆى پێکهێنانى رێ و ره‌سمى ئایینى گیران و هه‌رکام له‌ دواى ٢١ رۆژ زیندان به‌ دانانى زه‌مانه‌ت ئازاد کران.

15 سال و 11 ماه و 1 روز و 9 ساعت و 16 دقیقه پیش از این

ده‌ که‌سى بۆکانى له‌لایه‌ن دادگاى رژیم له‌ مه‌هاباده‌وه‌ بانگکران

ده‌ که‌سى بۆکانى له‌لایه‌ن دادگاى رژیم له‌ مه‌هاباده‌وه‌ بانگکران


صفحات ویژه وب سایت

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمێدیا، ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندنی و ڕۆشنبیری کوردییه که نزیکه‌ی ١٥ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له خه‌بات و تێکۆشان.

 

په‌یوه‌ندی گرتن