ههڵسوور٠اوێکى سیاسى له جوانرۆ گیرا
به پێى هه‌واڵى گه‌یشتوو، هێزه ئه‌منیه‌تیه‌کانى رژیمى ئێران رۆژى پێنج شه‌ممه ٢٨ى سه‌رماوه‌زى ١٣٨٧، ههڵسوور٠اوێکى سیاسى به ناوى ئه‌نوه‌ر رۆسته‌مى کور٠ى محه‌ممه‌د عه‌زیز خه‌ڵکى جوانرۆیان گرت و زیندانیان کرد.
ئه‌نوه‌رى رۆسته‌مى که ساڵى ١٣٨٤ به تاوانى گێره‌شێوێنى تێکدانى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یی رژیم و به‌شدارى له نار٠هزایهتیهکانى کوشتنى شوانه‌ى سه‌یدقادر له‌لایه‌ن دادگاى رژیمه‌وه له کرماشان به دوو ساڵ و شه‌ش مانگ زیندان مه‌حکوم بوو که به دانانى زه‌مانه‌تى ٦٠ ملوێن تمه‌نى ئازاد کرابوو و له دواى ته‌ئیدى حوکمه‌که له‌لایه‌ن دادگاى رژیمه‌وه دووباره گیرا و ره‌وانه‌ى زیندان کرایه‌وه.