مامۆستایێکى کامیارانى بۆ جارێکى دیکه دادگایی کرا
ساسان بابائى مامۆستاى کامیارانى که ئێستا له زیندان دایه، له ماوه‌ى چه‌ند رۆژى ر٠ابردوودا بۆ جارێکى دیکه به تاوانى پروپاگه‌نده دژ به رژیمى ئێران له دادگاى رژیم له سنه دادگایی کرا.
ئه‌و دادگاییه که به بێ ئاماده بوونى پارێزه‌ر به‌رێوه‌چوو، ساسان بابائى دیفاعى له خۆى کرد و ئه‌و تۆمه‌تانه‌ى ره‌د کرده‌وه.
شایانى باسه که ساسانى بابائى له په‌روه‌نده‌یێکى دیکه‌دا به تۆمه‌تى پروپاگه‌نده بۆ یه‌کێک له هێزه سیاسیه‌کانى موخالفى رژیم به چوار ساڵ زیندان مه‌حکوم کرابوو و ئێستاش خه‌ریکى تێ په‌راندنى ماوه‌ى حوکمه‌که‌یه‌تى له زیندانى ناوه‌ندى شارى سنه‌دا.