واشینگتۆن تایمز نووسى: خامنه‌یی و ئه‌حمه‌دى نژاد پاشماوه‌ى حکومه‌تى ترۆرى خومه‌ینین
رۆژنامه‌ى واشینگتۆن تایمز له بابه‌تێکدا خومه‌ینى وه‌ک چه‌نگیزخانى مه‌غوڵ به‌راورد کردوه خامنه‌یی و ئه‌حمه‌دى نژادیشى به پاشماوه‌ى حکومه‌تى ترۆرى ئه‌و ناوبردوه و داواى کاردانه‌وه‌ى جیددى له به‌رانبه‌ردا کردوون.
ئه‌و رۆژنامه نووسى رێبه‌رێکى مرۆڤ کوژ له ئێران حاکمه. توندر٠هوه ئیسلامیه‌کان که له ساڵى ١٩٧٩ له تاران هاتنه سه‌رکار بۆ سه‌پاندنى ده‌سه‌لات له ناوچه‌که‌دا هه‌نگاویان ناوه. بێ به‌زیی ئه‌و ده‌سه‌لاتدارانه له رۆژى یه‌که‌مه‌وه دژ به خه‌ڵکى ئێران به‌کار هێنرا. رۆژنامه‌ى واشینگتۆن تایمز پێى وابوو خومه‌ینى وه‌ک مهاتما گاندیه و هه‌ل و مه‌رجى ئێران به هاتنى ناوبراو چاک ده‌بێ به‌لام ده‌رکه‌وت که خومه‌ینى، چه‌نگیزێکى دیکه بوو. شادى و خۆشى هاتنه‌وه‌ى هه‌ر زوو بوو به ترس و دڵهر٠اوکێ. له ژێر ده‌سه‌لاتى خومه‌ینى دا خه‌ڵکى ئێران بوونه قوربانى و به هۆى به‌رێوه‌نه‌بردنى قانوونه‌کانى توندره‌وى له سێداره ده‌درێن، ئه‌و قانوونانه‌ى که هێشتا تواناى حاڵى بوونیشیان نه‌بوو. ئه‌حمه‌دى نژاد که‌سێکه که له کاتى سه‌رکوته خوینیه‌کانى خومه‌ینى به‌رز کرایه‌وه و ئێستا بۆته سه‌رۆک کۆمارى وه‌لات.
واشینگتۆن تایمز زیادى کرد، خامنه‌یی و ئه‌حمه‌دى نژاد پاشماوه‌ى حکومه‌تى ترۆرى خومه‌ینین بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌وانه به شێوه‌یێکى توند لایه‌نگرى ئینقلابی ئیسلامى و پشتیوانى خومه‌ینى بوون. ئه‌وان باوهر٠یان به ناردنى ئینقلابه‌که‌یانن بۆ ده‌ره‌وه‌ى سنووره‌کان. هێرشه ترۆریستیه‌کانى ئارژانتین، ئاڵمان و پشتیوانى له تاقمه ترۆریستیه‌کانى لوبنان، غه‌زه، عێراق و ئه‌فغانستان شوێنه‌وارى ئه‌و رژیمه‌یه.
واشینگتۆن تایمز باسى له مه‌ترسى ناوکه‌یی رژیم و باسى له ده‌ورى موقاومه‌تى ئێران له ئاشکرا کردنى پرۆژه نهێنیه‌کانى ئاخوندانى کردوه و نووسیویه‌تى: له دواى هاتنه سه‌ر کارى خامنه‌یی گه‌لاڵه‌ى چه‌ک و چۆڵى رژیم به شێوه‌یێکى نهێنى ده‌ستى پێ کرد. تا ئه‌وه‌ى که ئوپزیسیۆنى ئێرانى گه‌لاڵه‌ى ناوکه‌یی ئه‌و رژیمه‌ى ئاشکرا کرد.
ئه‌و رۆژنامه ده‌ڵى: ٢٥ ساڵ پێش کاتێ که که‌سێک به ماشینێکه‌وه که ١٢هه‌زار پوند تی ئێن تى هه‌ڵگرتبوو خۆى دا به بنکه‌ى چه‌کداره‌کان له لوبنان و ٢٤١ چه‌کدار کوژران. ئه‌و هێرشه گه‌وره‌ترین ته‌قینه‌وه غه‌یره ئه‌تۆمى له دواى شهر٠ى جیهانى دووهه‌مدا بوو که له‌لایه‌ن تاقمى ترۆریستى حیزبولا که له‌لایه‌ن رژیمى ئێرانه‌وه پێک هاتوون، به‌رێوه‌چوو.له کۆتایی دا واشینگتۆن تایمز نووسى: رێبه‌رانى ئێمه به‌رپرسن له‌وه‌ى رێگه نه‌ده‌ن خه‌ونى رژیمى ئێران که له ناوبردنى ئه‌مریکا به بێته دى و ئێمه له‌و ترس و ههر٠هشانه رزگار بکه‌ن.