هاووه‌لاتیێکى ماکۆیی به ٣ ساڵ زیندان مه‌حکوم کرا
به پێى هه‌واڵى هه‌اڵده‌رى موکریان، هاووه‌لاتیێکى خه‌ڵکى به‌خشى \"ش‌وت\"ى سه‌ر به شارى ماکۆ ٣ ساڵ زیندانى به سه‌ردا سه‌پا.
هاووه‌لاتیێکى خه‌ڵکى به‌خشى (ناحیه) \"ش‌وت\"ى سه‌ر به شارى ماکو له پارێزگاى ئازه‌ربایجانى رۆژئاوا به ناوى ئه‌کبه‌رى گولستانى له‌لایه‌ن دادگاى رژیمه‌وه له شارى خۆى به زیندان مه‌حکوم بوو.
گولستانى که ئێستا له زیندانى ماکودایه به تۆمه‌تى پروپاگه‌نده به رژیم و بێ رێزى، له‌لایه‌ن دادگاى رژیم له خۆى ٣ ساڵ زیندانى به سه‌ردا سه‌پا.
شایانى باسه ناوبراو له زیندان دا له هه‌ل و مه‌رجێکى خراب دا ده‌ژى.