جمعه 

2 سپتامبر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

کۆبوونه‌وه‌ى وه‌لاتانى ١+٥ له‌گه‌ڵ وه‌لاتانى عه‌ره‌بی له‌ نیۆیۆرک

کۆبوونه‌وه‌ى وه‌لاتانى ١+٥ له‌گه‌ڵ وه‌لاتانى عه‌ره‌بی له‌ نیۆیۆرک

سارۆ
بۆ یه‌که‌مین جار له‌ شارى نیۆیۆرک کۆبوونه‌وه‌یێک له‌ نێوان وه‌لاتانى ناسراو به‌ ١+٥، که‌ بریتین له‌ ئه‌مریکا، روسیه‌، چین، فه‌رانسه‌، بریتانیا و ئاڵمان، له‌گه‌ڵ وه‌زیرانى ده‌ره‌وه‌ى ژماره‌یێک له‌ وه‌لاتانى عه‌ره‌ب رۆژى سێ شه‌ممه‌ ٢٦ى سه‌رماوه‌ز له‌ سه‌ر گه‌لاڵه‌ ناوکه‌ییه‌کانى رژیمى ئاخوندى ئێران به‌رێوه‌چوو.

دوا به‌ دواى کۆبوونه‌وه‌که‌، ئاخوند خامنه‌یی رێبه‌رى رژیمى ئاخوندى ره‌خنه‌ى له‌و کۆبوونه‌وه‌ گرت، هه‌روه‌ها نوێنه‌رى رژیم له‌ رێکخراوى نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان، ئه‌و کۆبوونه‌وه‌ى به‌ نا پێویست ناوبرد.
هه‌ر له‌ دواى کۆبه‌وونه‌وه‌که‌ کۆندلیزا رایس وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا له‌گه‌ڵ وه‌زیرانى ده‌ره‌وه‌ى چه‌ند وه‌لاتى عه‌ره‌بی له‌ به‌رده‌م هه‌واڵنێران رایگه‌یاند: تێکر٠اى وه‌لاتانى به‌شدارى کۆبوونه‌وه‌ى رۆژى سێ شه‌ممه‌ نیگه‌رانى و مه‌ترسى خۆیان له‌ گه‌لاڵه‌ى ناوکه‌یی رژیمى ئاخوندى ر٠اگه‌یاندوه‌. هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ى ئاشکرا کرد که‌ وه‌لاتانى به‌شدار بووى کۆبوونه‌وه‌که‌، داوایان کردوه‌، کۆبوونه‌وه‌ و ر٠اگۆر٠ینه‌وه‌کان له‌ داهاتوودا به‌رده‌وام بن.
ئه‌گه‌ر چى کۆبوونه‌وه‌ى نیۆیۆرک غه‌یره‌ ره‌سمى بووه‌ و ئه‌وه‌ى ر٠اگه‌یێندراوه‌ و ئاشکرایه‌، وه‌لاتانى به‌شدار داوایان کردوه‌ هه‌وڵه‌کان بۆ چاره‌سه‌رى ئاشتیانه‌ى کێشه‌که‌ زیاتر بکرێ، به‌لام ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ مه‌به‌ستى سه‌ره‌کى کۆبوونه‌وه‌که‌ بووبێ بێ گوومان هاتنه‌ مه‌یدانى هه‌وڵى جیهانى و نیشانه‌ى یه‌کگرتوویێکى زیاتر له‌ نێوان وه‌لاتانى خاوه‌ن هێز و وه‌لاتانى عه‌ره‌ب له‌ پێوه‌ند به‌ گه‌لاڵه‌ ناوکه‌ییه‌کانى رژیم ده‌رده‌خا.
دیاره‌ نیگه‌رانى وه‌لاتانى عه‌ره‌ب ته‌نیا له‌ گه‌لاڵه‌ ناوکه‌ییه‌کانى رژیمى ئاخوندى سه‌رچاوه‌ ناگرێ، به‌ڵکوو ده‌ست تێوه‌ردانه‌کانى ئاخوندان له‌ کار و بارى ناوخۆیی وه‌لاتانى عه‌ره‌ب، به‌تایبه‌ت وه‌لاتانى که‌نداو رۆژ له‌ دواى رۆژ زیاتر په‌ره‌ ده‌ستێنێ که‌ هه‌ر له‌ پێوه‌ند به‌ ده‌ست تێوه‌ردانه‌کانى رژیم له‌ وه‌لاتانى ئیسلامى و عه‌ره‌ب، ئه‌حمه‌د ئه‌بولغه‌یس وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى میسر به‌ ئاشکرا نیگه‌رانى خۆى له‌ هه‌ڵوێست و سیاسه‌ته‌کانى رژیمى ئێران راگه‌یاند و ئاشکراى کرد، ئه‌و رژیمه‌ به‌ ناوى هاوکاری کردنى فلستینیه‌کان، ده‌ست له‌ کار و بارى فلستین وه‌رده‌دا و هه‌روه‌ها له‌ هه‌وڵ دایه‌ بیر و ر٠اى تایبه‌تى خۆى له‌ ناوچه‌که‌ په‌ره‌ پێ بدا و به‌ گشتى ئه‌و رژیمه‌ مه‌به‌ستیه‌تى ده‌ست به‌ سه‌ر خۆرهه‌لاتى ناوه‌راستدا بگرێ.
هه‌ر له‌ پێوه‌ند به‌ نیگه‌رانی له‌ به‌رانبه‌ر رژیمى ئێران، وه‌لاتانى عه‌ره‌بی ناوچه‌ی که‌نداوى فارس مه‌به‌ستیانه‌ سپه‌رى دیفاعى مووشه‌کى له‌ ئه‌مریکا وه‌رگرن، هه‌روه‌ها ده‌وڵه‌تى ئه‌ماراتى یه‌کگرتووى عه‌ره‌بی، گه‌لاڵه‌ى بۆ دروست کردنى دامه‌زراوه‌ى ئه‌تۆمى هه‌یه‌ که‌ له‌و پێوه‌نده‌دا فه‌رانسه‌ و ئه‌مریکا هاوکارى ده‌که‌ن که‌ ئه‌و بر٠یاره‌ى ئه‌مارات کاردانه‌وه‌یه‌ له‌ به‌رانبه‌ر گه‌لاڵه‌ ناوکه‌ییه‌کانى رژیم.
گوومان له‌وه‌دا نیه‌ رژیمى ئاخوندى به‌شى سه‌ره‌کى له‌ داهاتى خه‌ڵکى ئێران له‌ ده‌ست وه‌ردان له‌ کار و بارى ناوخۆیی وه‌لاتانى جیهان و پێک هێنانى ده‌سته‌ و تاقمى ئاژاوه‌گێر٠ خه‌رج ده‌کا و تا ئێستاش ده‌یان ده‌سته‌ و تاقمى سه‌ر به‌ رژیمى ئێران له‌ وه‌لاتانى که‌نداو گیراون و ئاشکرا بوون. بۆیه‌ جێگه‌ى خۆیه‌تى وه‌لاتانى که‌نداو له‌ رژیمى ئاخوندى و سیاسه‌ته‌کانى بترسن، و له‌ هه‌وڵى ئه‌وه‌دا بن کۆده‌نگى جیهانى بۆ پشتیوانى له‌ خۆیان وه‌ده‌ست بێنن و پشتیوانى له‌ هه‌ر هه‌وڵێکى جیهانیش بۆ به‌ره‌ورووبوونه‌وه‌ى رژیم بکه‌ن.
دیاره‌ مه‌ترسى سه‌ره‌کى و یه‌که‌مى رژیم وه‌ک ده‌رکه‌وتووه‌ بۆ وه‌لاتانى عه‌ره‌بی له‌ که‌نداوى فارسه‌ و هه‌ر٠ه‌شه‌ى فه‌رمانده‌ى هێزه‌ سه‌ربازیه‌کانى رژیم که‌ ناراسته‌وخۆ وه‌لاتانى که‌نداویان مه‌به‌سته‌ و پیلانه‌کان و ئاژاوه‌گێر٠یه‌کانیان ده‌سته‌ و تاقمه‌کانى سه‌روه‌ رژیمى ئێران له‌ وه‌لاتانى که‌نداو ئه‌و راستیه‌ به‌ باشى ئاشکرا ده‌کا.
به‌و پێ یه‌، ده‌بێ چاوه‌ر٠وان بین هاوکارى وه‌لاتانى عه‌ره‌بى به‌ تێکر٠او وه‌لاتانى عه‌ره‌ب له‌ که‌نداوى فارس له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا و وه‌لاتانى دیکه‌ى رۆژئاوایی زیاتر په‌ره‌ بستێنێ و ته‌نانه‌ت سه‌ر بکێشێ بۆ نزیکى و هاوکارى له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تى ئیسرائیل.

15 سال و 11 ماه و 9 ساعت و 47 دقیقه پیش از این

کۆبوونه‌وه‌ى وه‌لاتانى ١+٥ له‌گه‌ڵ وه‌لاتانى عه‌ره‌بی له‌ نیۆیۆرک

کۆبوونه‌وه‌ى وه‌لاتانى ١+٥ له‌گه‌ڵ وه‌لاتانى عه‌ره‌بی له‌ نیۆیۆرک


صفحات ویژه وب سایت

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمێدیا، ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندنی و ڕۆشنبیری کوردییه که نزیکه‌ی ١٥ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له خه‌بات و تێکۆشان.

 

په‌یوه‌ندی گرتن