پێوه‌ندى هه‌ولێرى سازمانى خه‌بات سه‌ردانى لقى ١٦ى پارتى دیموکراتى کوردستانى کرد
خه‌باتمێدیا: رۆژى یه‌کشه‌ممه ١ى به‌فرانبارى ١٣٨٧ـ ٢١ى دیسامبرى ٢٠ ٠ ٨، شاندێکى پێوه‌ندى سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران که پێک هاتبوون له به‌رێزان:
بێهروز ئه‌رده‌لان ئه‌ندامى کۆمیته‌ى ناوه‌ندى و لێپرسراوى نوێى پێوه‌ندى هه‌ولێرى سازمانى خه‌بات و به‌ختیار عه‌زیزى ر٠اوێژکارى کۆمیته‌ى ناوه‌ندى و بورهان شامرادى و ره‌حمان پوورکه‌ریمى و شادمانى خودامورادى، سه‌ردانى لقى ١٦ى پارتى دیموکراتى کوردستانیان کرد و له‌لایه‌ن به‌رێز کاک ئه‌مین نه‌جار ئه‌ندامى کۆمیته‌ى ناوه‌ندى پارتى دیموکراتى کوردستان به‌رپرسى لقى ١٦ و به‌رێزان، مه‌غدید، بایز زرارى، موراد و کاک عه‌دنان ئه‌ندامانى لق پێشوازیان لێ کرا.
له‌و دیداره که سه‌عاتێکى خایاند باس له دۆستایه‌تى له مێژینه‌ى نێوان پارتى دیموکراتى کوردستان و سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران کرا و له سه‌ر گه‌رم و گورکردنى پێوه‌ندیه‌کان پێداگرى کرا.