وریایی ئه‌مریکا به روسیه سه‌باره‌ت به فرۆشتنى موشه‌کى اس ٣٠ ٠ به ئێران
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا رۆژی دووشه‌ممه رایگه‌یاند وولاته یه‌کگرتووه‌کان داواى روونکردنه‌وه‌ى له روسیه سه‌باره‌ت به فرۆشتنى مووشه‌کى پێشکه‌تووى اس ٣٠ ٠ به رژیمى ئێران کردووه.
رابرت وود, ووته‌بێژی وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا, ووتى که ئه‌م وولاته چه‌ندین جار له ووتووێژ له به‌رپرسانى پله‌به‌رزى روسیه له سه‌ر دژایه‌تى خۆى له فروشتنى مووشه‌کى اس ٣٠ ٠ پێی داگرتووه.
وود ووتى: هروهک چۆن, که ده‌وڵه‌تى ئه‌مریکا پێشتر رایگه‌یاندووه, ئێستا کاتى مامه‌ڵه له گه‌ڵ رژیمى ئێران نیه.
ئیسماعیل که‌وسه‌رى, جێگرى سه‌رۆکى کومیسیۆنى ئه‌منیه‌ت و سیاسه‌تى ده‌ره‌وه‌ى مه‌جلیسی رژیمى ئاخوندى, رۆژی یه‌کشه‌ممه گوتبووى که کۆمارى ئیسلامى له مه‌ر٠ فرۆشتنى مووشهکگهلى دوورهاوێژ و زه‌وى به ئاسمانى اس ٣٠ ٠ , له گه‌ڵ روسه‌کان به رێککهوتنگهلێکى باش گه‌یشتوون که ئێستا له حاڵى جێبه‌جێ کردنه.
هه‌واڵنێری ئاسوشیتدپرس له زمان به‌رپرسێکى پله‌به‌رزى ئیتلاعاتى ئه‌رته‌شی ئه‌مریکا که ناوى ئاشکرا نه‌کراوه ده‌ڵێ: له حاڵێکدا که مۆسکۆ له مه‌ر٠ فروشتنى ئه‌م جۆره چه‌کانه به ئێران هه‌ڵوێست گه‌لێکى دژبه‌یه‌کى نیشانداوه, وولاته یه‌کگرتووه‌کان پێیوایه ئه‌م مامه‌ڵه له حاڵى ئه‌نجامه.