رۆژى چوار شه‌ممه بێهنود شوجاعى ئێعدام ده‌کرێ
کۆمه‌ڵى ههڵسوور٠اوانى مافى مرۆڤ له ئێران، محه‌ممه‌د مسته‌فایی پارێزه‌رى بیهنود شوجاعى رایگه‌یاند که مهوهکلهکهى رۆژى ٤ى به‌فرانبارى ١٣٨٧ ئێعدام ده‌کرێ.
ناوبراو ده‌ڵێ: دادوه‌ره‌کانى لقى ٧٤ى دادگاى تاوانه‌کانى ئوستان به‌هۆى ئه‌وه‌ى که رهزایهتى شهفاهى به ئاماده بوونى ژماره‌یێک له شاهیدى ناسێندراو، قه‌بووڵ نیه و پهروهندهکهى بۆ به‌رێوه‌بردنى ده‌نێردرێته ئیداره‌ى به‌رێوه‌بردنى حوکمه‌کان. پێشتریش دادستانى تاران ووتبووى که حوکمى ئێعدامى بێهنود شوجاعى که له ته‌مه‌نى ١٧ ساڵى دا تاوانى ئه‌نجام داوه رۆژى ٤ى به‌فرانبار به‌رێوه ده‌چێ. به‌و لێکدانه‌وه و شی کردنه‌وانه حوکمه‌که به‌رێوه ده‌چێ و له‌و رێکه‌وته‌دا حوکمى ئێعدامى بێهنود شوجاعى به‌رێوه ده‌چێ مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ى که خانه‌واده‌ى کوژراو رهزایهتى خۆیان به نووسراوه پێش که‌ش بکه‌ن، هه‌ر چه‌ند ره‌زایه‌ت به ده‌م دراوه.
بیهنود شوجاعى به‌وه تاوانباره که ساڵى ١٣٨٤، ئه‌و کاته‌ى که به‌لانى زۆره‌وه ١٧ ساڵى بووه له تێکگیرانێکدا که‌سێکى کوشتووه.