فشار بۆ سه‌ر ئه‌ندامانى سازمانى موجاهیدینى خه‌لقى ئێران له شارى ئه‌شره‌ف خزمه‌ته به رژیمى ئاخوندى ئێران
چه‌ند رۆژه هه‌واڵده‌ریه جیهانیه‌کان هه‌واڵى کۆچ پێ کردنى ئه‌ندامانى سازمانى موجاهیدینى خه‌لقى ئێران نیشته جێ له شارى ئه‌شره‌ف له‌لایه‌ن حکومه‌تى عێراق بلاو ده‌که‌نه‌وه.
وه‌ک ئاشکرایه ئه‌ندامانى سازمانى موجاهیدینى خه‌لقى ئێران به پێى رێکه‌وتن له‌گه‌ڵ هێزه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان و به پێى کنوانسیۆنى چواره‌مى ژنێف ده‌بێ بپارێزرێن، هه‌روه‌ها فشار هێنان و ههر٠هشه بۆ سه‌ر ئه‌ندامانى سازمانى موجاهیدین به پێچه‌وانه‌ى قانوونه مرۆڤ دۆستانه نێوده‌وڵه‌تیه‌کانه.
سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران ههر٠هشه و فشاره‌کان بۆ سه‌ر سازمانى موجاهیدینى خه‌لقى ئێران به توندى مه‌حکوم ده‌کا و پێى وایه تێکر٠اى هه‌وڵه‌کان بۆ به‌ربه‌ست کردنى ههڵسوور٠انى دانیشتوانى شارى ئه‌شره‌ف ویسته‌کانى رژیمى سه‌رکوتگه‌ر و دژمن به مرۆڤایه‌تى ئاخوندى دێنێته دی.
هه‌ر له‌و پێوه‌ندیه‌دا داوا له رێکخراوى نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان، هێزى هاوپه‌یمانان و تێکر٠اى رێکخراوه مرۆڤ دۆسته‌کان ده‌کا، به جیددى کار بکه‌ن له پێناو پارێزگارى کردن له دانیشتوانى شارى ئه‌شره‌ف. ئاشکرایه هه‌ر نه‌وعه هه‌وڵێک بۆ کۆچ پێ کردنیان و ته‌حویل دانه‌وه‌یان به رژیمى ئاخوندى، مه‌ترسى حه‌تمی ده‌بێ بۆ سه‌ر ژیانیان.
سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران
٢٢/ ١٢/٢٠ ٠ ٨