ده‌وڵه‌تى عێراق به‌ڵینى به ئه‌مریکا داوه سازمانى موجاهدینى خه‌ڵق له عێراق بهێڵێته‌وه
به پێی راپورتى هه‌واڵنێری فه‌رانسه له واشینگتون, کۆشکى سپی رایگه‌یاند که ده‌وڵه‌تى عێراق وولاته یه‌کگرتووه‌کانى دڵنیا کردووه‌ته‌وه ئه‌ندامانى سازمانى موجاهدینى خه‌ڵق که له ع٠Žیراقدا نیشته‌جێن له‌م وولاته ده‌ر ناکا.
ئه‌مه له حاڵێکدایه که ده‌وڵه‌تى عێراق به ده‌رکردنى راگهێیندراوێک رایگه‌یاند ئه‌ندامانى موجاهدین ده‌بێ له‌م وولاته به جێ بێڵن. ووته بێژێکى کۆشکى سپی گوتوویه: ده‌وڵتى عێراق به نوسین به‌ڵێنى داوه که له گه‌ڵ ئه‌ندامانى موجاهدینى خه‌ڵق که له ئوردوگایه‌ک له باکورى به‌غداد نیشته‌جێن, به شێوه‌ى ئینسانى ههلسئکهوت ده‌کرێ و ته‌سلیمى ئێرانیان ناکاته‌وه.
ناوبراو زیادى کرد: ده‌وڵه‌تى عێراق له‌وباره‌وه ئه‌مریکاى دڵنیا کردووه‌ته‌وه, ههڵسئکهوتى ئینسانى له گه‌ڵ دانیشتووانى ئه‌م شاره به پێى یاسا‌و رێسا نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کانه.