داوایێکى جیهانى له رژیمى ئێران بۆ ئازاد کردنى برایانى عه‌لایی
له شه‌شه‌مین مانگى گیرانى برایانى عه‌لایی دا، چه‌ند رێکخراوى ناحوکمى نێونه‌ته‌وه‌یی، دامه‌زراوه‌ى زانستى پێشه‌نگانى بارى پزیشکى له سه‌راسه‌رى جیهان، داوایان له رژیمى ئێران کرد که ئه‌و دوو پزیشکه ئازاد بکه‌ن.
ئاره‌ش عه‌لایی و کامیار عه‌لایی دوو پزیشکى پسپۆرن له بارى ئیدزدا.
دوکتور ئاره‌ش و کامیار عه‌لایی ئه‌و پزیشکانه‌ن که له بارى ئیدزدا پسپۆرن و دامه‌زرێنه‌رى ناوه‌ندى ناحکومى خه‌بات دژ به ئیدز له ئه‌نستیتوى پارسى تاران. ئه‌و دوو پزیشکه رۆژى ٥ى پووشپهر٠ى ١٣٨٧ له‌لایه‌ن هێزه‌کانى دادگاى به‌ناو ئینقلابی رژیمه‌وه گیران و له‌و کاته‌وه له زیندانى ئه‌وین دان.
مانگێک له دواى گیرانه‌که‌یان ده‌زگاى دادوه‌رى رژیم تاوانى ئه‌و دوو که‌سه‌ى به ههڵسوور٠ان بۆ رووخانى رژیمى ئێران راگه‌یاند، به‌لام به پێى ووته‌ى مه‌سعود شه‌فیعى پارێزه‌رى برایانى عه‌لایی ئاخرین تۆمه‌تیان \"پێوه‌ندى له‌گه‌ڵ وه‌لاتانى دژمن\" راگه‌یێندراوه. مه‌سعودى شه‌فیعى به که‌مپه‌ینى نێونه‌ته‌وه‌یی مافى مرۆڤ له ئێرانى گووتووه: برایانى عه‌لایی به پێى ماده‌ى ٥٠ ٨ى قانوونى سزاى ئاخوندى تاوانبارن. به پێى ئه‌و ماده‌یه هه‌ر که‌س و تاقمێک به هه‌ر شێوه‌یێک و به هه‌ر ناوێک پێوه‌ندى له‌گه‌ڵ حکومه‌ته‌کانى دژ به رژیمى ئێران هه‌بێ ئه‌گه‌ر به جه‌نگى نه‌ناسرێ له ساڵێک تا ١٠ ساڵ زیندانى بۆ ده‌برێته‌وه.
له ئێستادا برایانى عه‌لایی دوو مانگ زیاتر له‌وه‌ى که له قانوونى سزاکانى رژیمى ئاخوندی‌دا هاتووه له زیندان دان. ئه‌و دوو برایه له بارى مافه‌وانیه‌وه له هه‌ل و مه‌رجێکدان که حوکمى زیندانه‌که‌یان بکرێ به زه‌مانه‌ت قازى په‌روه‌نده‌که خۆى بواردووه له هه‌نگاوه.