له جوانرۆ دوو مامۆستاى ئایینى گیران
به پێى هه‌واڵى هه‌واڵده‌رى جوانرود نیوز، مه‌لا سه‌یفولا حوسه‌ینى و مه‌لا حوسه‌ین حوسه‌ینى له مامۆستایانى ئایینى شارى جوانرۆ که چه‌ند مانگ پێشتر به تۆمه‌تى نوێژى هه‌ینى
له ده‌ورووبه‌رى ئه‌و شاره له‌لایه‌ن ئیداره‌ى ئیتلاعاتى رژیمه‌وه گیران و چه‌ند مانگ له زیندانى دیزڵ ئاباددا بوون و بۆ جارێکى دیکه رۆژى پێنج شه‌ممه ٥ى به‌فرانبار له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌کانى رژیمه‌وه گیران و گوازرانه‌وه بۆ زیندان.
چه‌ند مانگ له‌وه پێش دادگاى رژیم له شارى هه‌مه‌دان ئه‌و دوو مامۆستایه‌ى به دوو ساڵ و چوار مانگ زیندان و شه‌ش ساڵ دوور خستنه‌وه مه‌حکوم کرد و له دواى ته‌ئیدى ئه‌و حوکمه له‌لایه‌ن دادگاى رژیمه‌وه سه‌ر له نوێ گیران و ره‌وانه‌ى زیندان کران.