کۆچى دوایی، خاڵه محمدى وڵیاوا که‌سایه‌تى دڵسۆزى کوردستان و سازمانى خه‌بات
خه‌باتمێدیا:به‌داخه‌وه رۆژى پێنج شه‌ممه ٥ى به‌فرانبار خاڵه محمد ره‌سوڵى (وڵیاوایی) باوکى شه‌هیدان مه‌لا عه‌لى ره‌سوڵ و کاک صالح ره‌سوڵى و براى شه‌هید عوسمان ره‌سوڵى کۆچى دوایی کرد.
خاڵه محمدى وڵیاوا که‌سایه‌تیێکى دڵسۆز و نیشتمان په‌روه‌ر بوو که به‌رده‌وام سه‌ربه‌رزى سازمانى خه‌بات ى کوردستان و رێبه‌رایه‌تى سازمان ئاواتى بوو، به کۆچى دوایی خاڵه محمد سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران دۆست و یارێکى دڵسۆز و به ئه‌مه‌کى له ده‌ست دا. به‌و بۆنه‌وه سه‌ره‌خۆشی پێش که‌ش به خانه‌واده‌ى خاڵه محمدى ره‌سوڵى له کوردستانى ئێران و کوردستانى عێراق ده‌کا. هیوادارین خواى گه‌وره به به‌هشتى به‌رینى شاد بکا و سه‌بوورى که‌س و کارى بدا.