سکرتێرى گشتى سازمانى خه‌بات به‌شدارى پرسه‌ى خاڵه محمدى ره‌سوڵى کرد
خه‌باتمێدیا:رۆژى هه‌ینى ٦ى به‌فرانبارى ١٣٨٧ى کۆچى خۆرى به‌رێز و تێکۆشه‌ر کاک بابه‌شێخى حسێنى سکرتێرى گشتى سازمان، به هاورێى به‌رێزان سه‌یید کامیل نورانى فه‌رد، خوشکه زێنه‌ب حسێنى ئه‌ندامانى کومیته‌ى ناوه‌ندى سازمان و ژماره‌یێک له‌کادر و پێشمه‌رگه‌کانى سازمان،
به‌شدارى پرسه‌ى به‌رێز خاڵه محمدى ره‌سوڵى باوکى شه‌هیدانى سه‌ربه‌رزى رێگه‌ى سازمان، کاک مه‌لا عه‌لى و کاک صالح ره‌سوڵى یان له شارى سلێمانى کرد و له‌نزیکه‌وه پرسه و سه‌ره‌خۆشی یان به دایکه ئامین خێزانى خاڵهمحمد و کاک سه‌عید و کاک ئه‌بوبه‌که‌ر و کاک له‌تیف ره‌سوڵى و تێکر٠اى خانه‌واده‌ى مه‌رحوم خاڵه محمد پێش که‌ش کرد.
خاڵه محمد ره‌سوڵى که‌سایه‌تى تێکۆشه‌ر و دڵسۆزى سازمانى خه‌باتى کوردستانى ئێران بوو رێبه‌رایه‌تى سازمان رێز و خۆشه‌ویستى زۆریان بۆى هه‌بوو، خاڵه محمد له ساڵى١٣٦٠ ى کۆچى خۆرى له‌گه‌ڵ سازمان بوو و دۆستایه‌تى له‌گه‌ڵ به‌رێز مامۆستا سه‌یید جه‌لال ا‌لدین حسێنى و به‌رێز کاک بابه‌شێخى حسێنى و سه‌رکردایه‌تى سازمان هه‌بوو.
به‌کۆچى دوایی خاڵه محمد ره‌سوڵى، سازمانى خه‌بات ى کوردستان یه‌کێک له دۆسته دڵسۆز و که‌سه بهئهمهگهکانى له ده‌ست دا که زیاتر له ٢٥ ساڵ به به‌رده‌وامى خزمه‌تى به سازمان و گه‌لى کورد کرد و لهولاپێناوه دا دوو کور٠ و برایێکى شه‌هید کرا. له‌خواى گه‌وره داواکارین رۆحى پاکى ئه‌و مرۆڤه به‌نرخ و کوردپه‌روه‌ر و دڵسۆزه بهبههشتى بهریتن شاد بکا.