جمعه 

2 سپتامبر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

په‌یامی سه‌ره‌خۆشی کومیه‌تی سوئێدی سازمانی خه‌بات، به‌ بۆنه‌ی کۆچی دوایی خاڵه‌ حه‌مه‌ی ره‌سووڵی یه‌وه‌!

په‌یامی سه‌ره‌خۆشی کومیه‌تی سوئێدی سازمانی خه‌بات، به‌ بۆنه‌ی کۆچی دوایی خاڵه‌ حه‌مه‌ی ره‌سووڵی یه‌وه‌!
کومیته‌ی سوئێدی سازمانی خه‌بات،ی کوردستانی ئێران،8ی به‌فرانباری 2708ی کوردی. ‌

فیداکاری و له‌ خۆ بووردویی له‌ پێناو ئاوت و ئامانجدا تاسه‌ر و تا دواین هه‌نگاوه‌کانی ژیان، یه‌کێک له‌ خوو ره‌وشتی ئه‌و مرۆڤانه‌یه‌ که‌ باوه‌‌ڕیان به‌راستی و درووستی ئاوات و ئامانجیان هه‌یه‌ و پێیان وایه‌ که‌ له‌م پیناوه‌دا ده‌بێ به‌و په‌‌ڕی خۆڕاگری و باوه‌‌ڕ به‌ خووبوونه‌وه‌ ئاماده‌ی هه‌ر جۆره‌ فیداکاری و قوربانی دانێک بی.

. ئه‌وانه‌ی که‌ خاوه‌نی ئه‌و هه‌ست و باوه‌‌ڕن ،هه‌ر ئه‌وانه‌ن که‌ پێیان وایه‌ هه‌ر کات مرۆڤ بۆ هه‌ر کارێک هه‌نگاوی هه‌ڵگرت ده‌بێ تاسه‌ر و تا کاتی به‌ ئاوات و ئامانج گه‌یشتن، به‌بێ سڵکردنه‌وه‌ له‌ هه‌رچه‌شنه‌ ته‌نگ و چه‌ڵه‌مه‌و ماڵوێرانی و قربانیدانێک، هه‌موو هه‌وراز و نشێوه‌کانی رێگای باوه‌‌ڕ و مه‌رامی خۆێ ببڕێ وقه‌ت چاوله‌داونه‌بێت. خه‌بات و تێکۆشان بۆ رزگاری و سه‌ر فرازی نه‌ته‌وه‌ و نیشتمان، یه‌کێک له‌ پیرۆزترین ئه‌رکه‌کانی سه‌ر شانی هه‌ر تاکێکی ئه‌و نه‌ته‌وه‌ ونێشتمانه‌یه‌، که‌ شؤڕش و به‌رخودانی گه‌لی کورد له‌م پێناوه‌دا، سه‌رکی ترین ئه‌رک و پیرۆزترین رێبازه‌ بۆ هه‌ر تاکێکی کوردی خاوه‌ن هه‌ست و بیری کوردایه‌تی و خه‌بات بۆ رزگاری له‌ ده‌ست ژێرده‌ستی و به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی جڵه‌وی کارو بار و سه‌رئه‌نجام دیاری کردنی چاره‌نووس . گه‌لی کورد به‌درێژایی مێژووی خه‌باتی ره‌وای بۆ رزگاری و سه‌ر فرازی و هاوژێانی به‌رانبه‌ر له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌کانی تر، خاوه‌نی کاروانێکی به‌رچاو له‌و مرۆڤ و بنه‌ماڵانه‌ بووه‌ که‌ هه‌موو شتێکی خۆیان بۆ ئه‌و ئه‌رکه‌ پیرۆز و نێشتمانیه‌ ته‌رخان کردوه‌. سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران، وه‌ک رێکخراوێکی ره‌سه‌ن و خاوه‌ن خه‌ت و رێبازێکی جه‌ماوه‌ری و هه‌ست و ئامانجێکی شۆڕشگێڕانه‌ و فیداکار،که‌ هه‌رده‌م له‌هه‌وڵی تێکۆشان و حه‌ماسه‌ نواندن بووه‌، خاوه‌نی ژماره‌ێکی به‌رچاو دۆست و ئه‌ندام و لایه‌نگری وابوه‌ که‌ هه‌موو شتێکی خۆیان له‌ سه‌ر رێبازی ئه‌م سازمانه‌ بۆ خزمه‌ت به‌ نه‌ته‌وه‌ و نێشتمانیان ته‌رخان کردوه‌ و ته‌نانه‌ت له‌م پێناوه‌دا به‌سه‌خاوه‌ته‌وه‌ جگه‌ر گوشه‌و خۆشه‌ویستانی نزیکیان وه‌ک قوربانی له‌ پێناو نێشتامان دا پێشکه‌ش به‌ باره‌گای گه‌ل کردوه. یه‌کێک له‌و که‌سایه‌تی و بنه‌ماڵانه‌ی که‌ هه‌میشه‌ خاوه‌ن به‌ش و ره‌نجده‌ر و فیداکاربوون و به‌ درێژایی ته‌مه‌نی سازمانی خه‌بات، له‌ هه‌ر هه‌ل و مه‌رجێک دا پاڵپشت و فیداکار و جێگای باوه‌‌ڕ و رێزی هه‌موو خه‌باتیه‌کان بوون، بنه‌ماڵه‌ی خاڵه‌ حه‌مه‌ی حاجی ره‌سول،ی وڵیاوا بوون. ئه‌م بنه‌ماڵه‌ خه‌باتگێڕ و نیشتمان په‌روه‌ره‌ هه‌ر دوابه‌دوای رووخانی رژیمی جینایه‌تکاری شایه‌تی و هاتنه‌سه‌رکاری رژیمی ئاخوندی به‌ رێبه‌رایه‌تی دڵڕشترین و خۆێنڕێژترین مرۆڤ (خومه‌ینی)، سه‌ره‌تا له‌ ریزه‌کانی ده‌فته‌ری مامۆستا شێخ عیزه‌دین و پاشان که‌ سازمانی خه‌بات،ی کوردستانی ئێران دامه‌زرا،تا ئه‌مڕۆشی له‌گه‌ڵدابێ، شان به‌شانی رۆڵه‌کانی سازمان له‌ هه‌ر هه‌ل و مه‌رجێک دا و له‌هه‌ر جێگاو شوێنێک دا، به‌وپه‌‌ڕی دڵسۆزی و فیداکاریه‌وه‌ ئاماده‌ی راپه‌‌ڕاندنی کارو باری سازمان بوون و له‌م باره‌وه‌ زۆر قربانی باییداریان دا و به‌خوێنی گه‌ش و ئاڵی 3 که‌س له‌ ئه‌ندامانی به‌وه‌جی بنه‌ماڵه‌کایان،لاپه‌‌ڕه‌کانی مێژووی لێواولێو له‌ شه‌ره‌ف و شانازی و فیداکاری سازمانی خه‌باتیان ره‌نگاند وه‌ک شه‌هیدان:1. شه‌هید مه‌لاعه‌لی ره‌سووڵی کوڕی خاڵه‌حه‌مه‌ی مه‌رحوم ، که‌ جێگری فه‌رمانده‌ری هێزی شه‌هید مامۆستا سه‌ید خه‌لیل شه‌ریفی بوو.2. شه‌هید کاک ساڵح ره‌سووڵی کوڕه‌ گه‌وره‌ی خاڵه‌ حه‌مه‌ و دایکه‌ ئامینه‌ی نموونه‌ی خۆراگری و قوربانی ده‌ر بۆ نه‌ته‌وه‌ و نیشتمان و، شه‌هید کاک عوسمان ره‌سووڵی برای خاڵه‌حه‌مه‌ی به‌وه‌فا و کوردپه‌روه‌. خاڵه‌ حه‌مه‌ی به‌هه‌شتی، کوردێکی به‌شه‌رف، خه‌باتگێڕێکی خاوه‌ن بڕیار، نیشتمان په‌روه‌رێکی خاوه‌ن هه‌ست، باوکێکی به‌وره‌ و دڵپته‌و، مرۆڤێکی ده‌ست و دڵئاواڵا، ره‌نجده‌رێکی خاوه‌ن سه‌بر و خۆراگر، خه‌باتێکی دڵ پڕ له‌ هه‌ست و سۆزی کوردایه‌تی، پێشمه‌رگه‌ێکی رۆژی ته‌نگانه‌و، باوکێکی جه‌رگ سووتا به‌ڵام سه‌ربه‌رز و به‌هه‌ست و پته‌و بوو. خاڵه‌ حه‌مه‌ که‌سایه‌تێکی خاوه‌ن نفوز و ده‌ست رۆیشتوو و ده‌مڕاست و که‌یخوداێکی جێگای رێزی هه‌ر کۆڕ و کۆمه‌ڵ و مه‌جلیس و دیوه‌خانێک بوو. خاڵه‌حه‌مه‌ مرۆڤێکی دڵپڕ له‌ ئاوت و هیوا به‌ رزگاری و سه‌ر فرازی نه‌ته‌وه‌ ونیشتمان بوو، یه‌کێک له‌ ئاواته‌ به‌رزه‌کانی، هه‌ڵهاتنی تروسکایی رزگاری وڵاتی له‌ به‌شه‌کوردستانی بن ده‌ستی رژیمی ئێراندابوو، به‌ هیوا بوو پێش له‌ گه‌رانه‌وه‌ی بۆ باره‌گای یه‌زدانی، له‌ بن سێبه‌ری داری ئازادی گه‌له‌که‌ی که‌ به‌ خوێنی 2 جگه‌ر گۆشه‌ و براێکی خۆشه‌ویستی ئاودراوه‌،بۆ ماوه‌ێکی که‌میش بێت، ماندوویی رێگا و رۆژانی دوور وسه‌ختی خه‌بات و به‌رخوودان، له‌ جه‌سته‌ی خه‌سته‌ی رێگای به‌خته‌وه‌ری کورد دا ده‌ربکات، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ مه‌رگ مه‌ودای نه‌داو له‌ رۆژی پێنج شه‌ممه‌ 5ی به‌فرانباری ساڵی 2708ی کوردی دا، دڵه‌ پڕ له‌ هه‌ست و سۆزه‌که‌ی بۆ گه‌ل و نیشتامان و سازمانه‌که‌ی له‌ لێدان که‌وت و خه‌م و په‌ژاره‌ی خسته‌ دڵی هه‌موو که‌س و کار و نزیکان به‌گشتی و ئه‌ندام و کادرو و پێشمه‌رگه‌کانی سازمانی خه‌بات ه‌وه‌ به‌تایبه‌تی. ئێمه‌ وه‌ک کومیته‌ی سوئێدی سازمانی خه‌بات،ی کوردستانی ئێران، له‌ ده‌ستدانی ئه‌و باوه‌ک دڵسۆزه‌و، ئه‌و پشتیوانه به‌هێزه‌و،ئه‌و ئه‌ندامه‌ خاوه‌ن رێزه‌،به‌کۆستێکی گه‌وره‌ و گران ده‌زانین و وه‌ک خه‌ساره‌تێکی قه‌ره‌بوو نه‌کراوه‌ بۆ سازمانه‌که‌مانی ده‌نرخێنین. به‌م بۆنه‌وه‌ سه‌رخۆشی گه‌رمی خۆمان ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی به‌ریزی خاڵه‌ حه‌مه‌و هه‌موو ئه‌ندام و لایه‌نگرانی سازمانی خه‌بات،ی کوردستانی ئێران ده‌که‌ین و هیوادارین که‌ خودای گه‌وه‌ره‌ رۆحی پاکی خاڵه‌ حه‌مه‌ی ره‌حمه‌تی به‌ به‌هه‌شتی به‌رین شادبکات.


15 سال و 10 ماه و 24 روز و 2 ساعت و 51 دقیقه پیش از این

په‌یامی سه‌ره‌خۆشی کومیه‌تی سوئێدی سازمانی خه‌بات، به‌ بۆنه‌ی کۆچی دوایی خاڵه‌ حه‌مه‌ی ره‌سووڵی یه‌وه‌!

په‌یامی سه‌ره‌خۆشی کومیه‌تی سوئێدی سازمانی خه‌بات، به‌ بۆنه‌ی کۆچی دوایی خاڵه‌ حه‌مه‌ی ره‌سووڵی یه‌وه‌!


صفحات ویژه وب سایت

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمێدیا، ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندنی و ڕۆشنبیری کوردییه که نزیکه‌ی ١٥ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له خه‌بات و تێکۆشان.

 

په‌یوه‌ندی گرتن