گاردیه‌ن داواى دادگایی کردنى ئه‌حمه‌دى نژادى کرد له دادگاى لاهه
رۆژنامه‌ى گاردیه‌نى چاپى بریتانیا داواى دادگایی کردنى پاسدار ئه‌حمه‌دى نژادى له دادگاى لاهه وه‌ک نیشانه‌ى رژیمێکى چه‌په‌ڵ به هۆى کوشتار و جینایه‌ت دژ به خه‌ڵکى ئێران و ناردنى ترۆریست بۆ وه‌لاتانى ناوچه‌که.
ئه‌و رۆژنامه نووسى بلاوکردنه‌وه‌ى په‌یامى کریسمه‌سى پاسدار ئه‌حمه‌دى نژاد له‌لایه‌ن ته‌له‌ویزیونى ٤ى بریتانیا بێ رێزى بوو به زیاتر له ١٠ ٠ هه‌زار ئێرانى که له ساڵى ١٩٧٩ى زایینى به ده‌ستى ئه‌حمه‌دى نژاده‌کان له ئێران‌دا کوژراون. ته‌له‌ویزیونى ٤ فریوى خواردوه و له‌گه‌ڵ ملهورێک رێ که‌وتووه و ئیزنى به خۆى داوه تا له‌گه‌ڵ که‌سێکى بێ به‌زه‌یی و رژیمێکى دڵر٠هق که به دواى کر٠ینهوهى ئابروى خۆیه‌تى نزیکایه‌تى بکا.
گاردیه‌ن نووسى په‌یامى کریسمه‌سى ئه‌حمه‌دى نژاد داستانێکى پیس بوو، په‌یامه‌که‌ى به شێوه‌یێک دار٠ێژرابوو که راستى بێ به‌زه‌یی بوونى رژیمى تارانى داپۆشێ، کرده‌وه‌ى ناوبراو دژ به خه‌ڵکى ئێران دووره له هه‌ر جۆره ر٠هحم و خۆشه‌ویستى و عه‌داڵه‌ت و مرۆڤایه‌تى. رژیمى تاران به شێوه‌یێکى وه‌حشیانه هه‌موو نار٠ازى و نه‌یارانى خۆى سه‌رکوت ده‌کا.
ئه‌و رۆژنامه نووسى هه‌ر له کریسمه‌سى ئه‌م ساڵدا هه‌زاران خانه‌واده‌ى ئێرانى له نار٠هحهتى و ناخۆشیدا ده‌ژین. ئازیزه‌کانیان یا له زینداندان یا له ژیر شکه‌نجه یان چاوه‌رێى ئێعدامن. به جێى ئه‌وه‌ى که ئه‌و قوربانیانه بانگکرێن و په‌یامى کریسمه‌س بده‌ن، ته‌له‌ویزیونى ٤ى بریتانیا ئه‌و هه‌له‌ى به که‌سێک دا که به‌رپرسى ده‌رد و ئازار و کوژرانى ئازیزانى ئه‌و خانه‌وادانه‌یه.
گاردیه‌ن ده‌نووسێ سه‌رکوتى خه‌ڵکى ئێران بۆ ئه‌حمه‌دى نژاد به‌س نیه. رژیمه‌که‌ى ئه‌و ده‌رد و ئازارانه ده‌نێرێ بۆ خه‌ڵکى ده‌ره‌وه‌ى ئێران. جوێ له‌وانه زۆرێک له‌و جینایه‌تانه‌ى له عێراق دا روو ده‌ده‌ن له‌لایه‌ن ده‌ست و پێوه‌نده‌کانى رژیمى ئێرانه‌وه ئه‌نجام ده‌درێن.