جمعه 

2 سپتامبر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

سه‌ردانى پێوه‌ندى هه‌ولێرى سازمانى خه‌بات له‌ نوێنه‌رایه‌تى حیزبی دیموکراتى کورد له‌ سوریه‌ (الپارتى)

سه‌ردانى پێوه‌ندى هه‌ولێرى سازمانى خه‌بات له‌ نوێنه‌رایه‌تى حیزبی دیموکراتى کورد له‌ سوریه‌ (الپارتى)

رۆژى چوارشه‌ممه‌ ٣١ى دیسامبرى ٢٠ ٠ ٨ شاندێکى پێوه‌ندى هه‌ولێرى سازمانى خه‌بات که‌ پێک هاتبوون له‌ به‌رێزان: بێهروز ئه‌رده‌لان ئه‌ندامى کۆمیته‌ى ناوه‌نده‌ى و لێپرسراوى پێوه‌ندى هه‌ولێر و بورهان شاهمورادى کادرى پێوه‌ندى

به‌ به‌بۆنه‌ى کۆچى دوایی محه‌ممه‌د نه‌زیر مسته‌فا سکرتێرى الپارتى، سه‌ردانى نوێنه‌رایه‌تى حیزبی دیموکراتى کورد له‌ سوریه‌ (الپارتى) یان کرد و له‌لایه‌ن پارێزه‌ر مسته‌فا ئیبراهیم نوێنه‌رى الپارتى له‌ هه‌ولێر پێشوازی کران. شاندى سازمانى خه‌بات پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشى سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێرانیان به‌ حیزبی دیموکراتى کورد الپارتى ر٠اگه‌یاند.
به‌رێز مسته‌فا ئیبراهیم، نوێنه‌رى الپارتى سپاسى رێبه‌رایه‌تى سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێرانى کرد و خۆشحاڵى پارته‌که‌ى له‌ سه‌ر دۆستایه‌تى و هاوکارى له‌گه‌ڵ سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران به‌ هه‌یئه‌تى سازمان ده‌ربر٠ى.




15 سال و 10 ماه و 19 روز و 10 ساعت و 41 دقیقه پیش از این

سه‌ردانى پێوه‌ندى هه‌ولێرى سازمانى خه‌بات له‌ نوێنه‌رایه‌تى حیزبی دیموکراتى کورد له‌ سوریه‌ (الپارتى)

سه‌ردانى پێوه‌ندى هه‌ولێرى سازمانى خه‌بات له‌ نوێنه‌رایه‌تى حیزبی دیموکراتى کورد له‌ سوریه‌ (الپارتى)


صفحات ویژه وب سایت

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمێدیا، ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندنی و ڕۆشنبیری کوردییه که نزیکه‌ی ١٥ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له خه‌بات و تێکۆشان.

 

په‌یوه‌ندی گرتن