جمعه 

2 سپتامبر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

سه‌ردانى رێبه‌رایه‌تى سازمان خه‌بات ى کوردستانى ئێران له‌ کۆمه‌ڵه‌ى شۆرشگێر٠ى زه‌حمه‌تکێشانى کوردستان

سه‌ردانى رێبه‌رایه‌تى سازمان خه‌بات ى کوردستانى ئێران له‌ کۆمه‌ڵه‌ى شۆرشگێر٠ى زه‌حمه‌تکێشانى کوردستان

رۆژى چوارشه‌ممه‌ ١١ى به‌فرانبارى ١٣٨٧ى کۆچى خۆرىـ ٣١ى دیسامبرى ٢٠ ٠ ٨، به‌رێز کاک بابه‌شێخى حسه‌ینى سکرتێرى گشتى سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران، به‌ هاورێیه‌تى به‌رێزان: کاک محه‌ممه‌د محه‌ممه‌دى و کاک سه‌ید کامیل نوورانى فه‌رد ئه‌ندامانى کۆمیته‌ى ناوه‌ندى

و کاک عه‌لى به‌هرامى جێگرى کۆمیته‌ى ناوه‌ندى سازمان، سه‌ردانى بنکه‌ى سه‌رکردایه‌تى کۆمه‌ڵه‌ى شۆرشگێر٠ى زه‌حمه‌تکێشانى کوردستانى ئێران یان کرد و له‌لایه‌ن به‌رێز کاک عه‌بدولا موهته‌دى سکرتێرى گشتى، کاک محه‌ممه‌د شافعى ئه‌ندامى ده‌فته‌رى سیاسى، کاک عه‌بدولا عه‌زیمى ئه‌ندامى کۆمیته‌ى ناوه‌ندى، کاک جه‌لیل عه‌لیپوور و کاک فاروق وه‌کێڵى ئه‌ندامانى جێگرى کۆمیته‌ى ناوه‌ندى کۆمه‌ڵه‌وه‌ به‌ گه‌رمى پێشوازى کران.
له‌ کۆبوونه‌وه‌یێکدا که‌ ٢ سه‌عاتى خایاند له‌ سه‌ر مه‌سه‌له‌ پێوه‌ندیداره‌کان به‌ جوولانه‌وه‌ى رزگارى خوازى گه‌لى کورد و جولانه‌وه‌ى ئازادیخوازى دژ به‌ رژیمى ئاخوندى، قسه‌ و باس کرا.
هه‌روه‌ها هه‌ردوولا له‌ سه‌ر پێوه‌ندى نێوان کۆمه‌ڵه‌ و سازمانى خه‌بات و گه‌رم ر٠اگرتنى پێوه‌ندیه‌کان، پێ یان داگرته‌وه‌.




15 سال و 10 ماه و 19 روز و 10 ساعت و 42 دقیقه پیش از این

سه‌ردانى رێبه‌رایه‌تى سازمان خه‌بات ى کوردستانى ئێران له‌ کۆمه‌ڵه‌ى شۆرشگێر٠ى زه‌حمه‌تکێشانى کوردستان

سه‌ردانى رێبه‌رایه‌تى سازمان خه‌بات ى کوردستانى ئێران له‌ کۆمه‌ڵه‌ى شۆرشگێر٠ى زه‌حمه‌تکێشانى کوردستان


صفحات ویژه وب سایت

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمێدیا، ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندنی و ڕۆشنبیری کوردییه که نزیکه‌ی ١٥ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له خه‌بات و تێکۆشان.

 

په‌یوه‌ندی گرتن