بانگکرانى ١٠ که‌سى دیکه له خوێندکارانى زانکۆى شیراز بۆ ئیداره‌ى ئیتلاعاتى رژیم
له کاتێکدا که نار٠هزایهتى خوێندکارانى زانکۆى شیراز سه‌باره‌ت به گیرانى ٤ خوێندکارى ئه‌و زانکۆیه به‌رده‌وامه، ئیداره‌ى ئیتلاعاتى رژیم له شیراز ١٠ خوێندکارى دیکه‌ى بانگ کردوه.
سه‌عید خلعتهبهرى، عه‌بباس ره‌حمه‌تى، ئارش روستایی، هادى ئهلم لى، عه‌نایه‌ت ته‌قوا، ئه‌حمه‌د کوههنسال، ئیسماعیل جه‌لیل وه‌ند، حهمدولا نامجو، ئالما ره‌نجبه‌ر و مه‌حبوبه خادهمى ئه‌و خوێندکارانه‌ن که به تۆمه‌تى دژایه‌تى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یی رژیم و بێ رێزى به به‌رپرسانى رژیم بۆ ئیداره‌ى ئیتلاعات بانگکران.
شایانى باسه پێش ئێستا، کازم ره‌زایی، لوقمان قهدیرى، عهبدوالجهلیل ره‌زایی و موحسین زه‌رین که‌مه‌ر، له‌لایه‌ن ئیداره‌ى ئیتلاعاتى رژیمه‌وه گیراون و له‌گه‌ڵ دابین کردنى زه‌مانه‌تى دیارى کراو، ئیتلاعاتى رژیم له ئازادیان خۆ ده‌بوێرێ و خوێندکارانى زانکۆى شیرازیش له ماوه‌ى دوو رۆژى ر٠ابردووداسهبارهت به گیرانى ئه‌و خوێندگارانه له نار٠هزایهتیدان.