جمعه 

2 سپتامبر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

رێکخراوى لاوانى سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران زه‌رووره‌تێکى ریکخراوه‌یی ـ ته‌شکیلاتى

رێکخراوى لاوانى  سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران زه‌رووره‌تێکى ریکخراوه‌یی ـ ته‌شکیلاتى

به‌ پێی ئه‌وه‌ى رۆژ له‌ دواى رۆژ سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران, هه‌نگاوى گه‌وره‌ به‌ره‌و پێشکه‌وتن و گه‌شه‌ سه‌ندنى زیاتر هه‌ڵده‌گرێ و له‌ هه‌مان کاتیشدا جێگه‌ و شوێنى له‌ جولانه‌وه‌ى رزگاریخوازى گه‌لى کورد له‌ کوردستانى ئێران دیاره‌ و کاریگه‌رتره‌,

و جه‌ماوه‌رى کوردستان به‌ تێکر٠ا و هۆگرانى سازمان چاوه‌ر٠وانى کار و پرۆژه‌ى زیاترى لێ ده‌که‌ن. جێگه‌ى خۆیه‌تى رێبه‌رایه‌تى سازمان و تێکر٠اى کادر و دڵسۆزانى سازمان, هه‌وڵی زیاتر بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ى ناوه‌ند و رێکخراوه‌ جیاجیاکان و سه‌ندیکا و دامه‌زراوه‌ سیاسیه‌کان دامه‌زرێ وبۆ به‌ره‌وپێش بردنى جولانه‌وه‌ى ئازادیخوازى هه‌نگاو هه‌ڵگرن و کاراییان هه‌بێ. له‌ ماوه‌ى سالى رابردوودا و له‌ چه‌ند مانگى رابردوو, ژماره‌ێیک له‌ کادره‌ دڵسۆزه‌کانى سازمان له‌ ناوخۆی کوردستان و کادره‌ به‌وه‌ج و نیشتمان په‌روه‌ر و سازمان خۆشه‌ویسته‌کان له‌ وولاتانى ئوروپایی و له‌ وولاتى سوئێد به‌ تایبه‌ت, پێشنیارى پێک هێنانى رێکخراوى لاوانى سازمانیان کردووه‌, ماوه‌ێیکیشه‌ له‌ رێبه‌رایه‌تى و به‌ده‌نه‌ى سازمان ئه‌و باسه‌ گه‌رمه‌ و دامه‌زرانى رێکخراوى لاوان بۆته‌ زه‌رووره‌تێک و ئه‌رکێکى حه‌تمى و پێویست.
به‌ پێی ئه‌و باسانه‌ و بۆ باشتر هه‌ڵسه‌نگاندن و لێدانه‌وه‌ى ئه‌و زه‌رووره‌ته‌ به‌ باش ده‌زانم له‌, چ له‌ ناوخۆی کوردستان چ له‌ ده‌ره‌وه‌ى کوردستان هه‌ردڵسۆزێک به‌ پێی توانا و به‌راوردى خۆی, پێشنیار بۆ پێک هێنانى رێکخراوى لاوان له‌ سازمانى خه‌بات بخه‌نه‌ به‌رده‌ست پێویسته‌ هه‌موو پێکه‌وه‌ هه‌وڵ بده‌ین بۆ ئه‌وه‌ى بتواندرێ رێکخراوێکى مۆدێر٠ن و سه‌رده‌میانه‌ پێک بێنێ که‌ له‌ لایه‌ک بتوانێ لاوانى نیشتمان په‌روه‌ر و شۆر٠شگێر٠ له‌ خۆ کۆ بکاته‌وه‌ و له‌ هه‌مان کاتدا بتوانێ له‌ ئازاره‌کان و خه‌مه‌کانیان که‌م بکاته‌وه‌ و رێگه‌ باشه‌کان بۆ ژیانیان و به‌شدارى کاریگه‌ریان له‌ رووداوه‌ سیاسیه‌کان و خوێندن و فێربوونى عیلم و زانست به‌ پێ ی توانا بۆ خۆش بکرێ.
دیاره‌ وه‌ک سازمانى خه‌باتى کوردستانى ئێران, رێبازى پاک و بێ گه‌ردى کوردایه‌تى و شۆر٠شگێر٠ی بووه‌ و هه‌یه‌, هه‌ر رێکخراو و ناوه‌ندیکى سیاسی و مه‌ده‌نى, له‌ په‌راوێز و له‌ ژێر چاودێری سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران و به‌ هیمه‌ت و هه‌وڵی ئه‌ندامانى دامه‌زراوى, له‌ خزمه‌ت جولانه‌وه‌ى کورد و زیاتر جۆش دان به‌ره‌وتى ئازادیخوازى و مافخوازى دژی رژیمى ملهۆر٠ و گۆرپه‌ره‌ستى ئاخوندا ده‌بێ.
جێگه‌ى خۆیه‌تى هه‌موو دڵسۆزان, به‌ تایبه‌ت لاوانى خوێن گه‌رم به‌ پێ ى توانا و وه‌ک ئه‌رکێکى نیشتمانى, بۆ سازدان و پێک هێنانى رێکخراوى لاوان له‌ سازمانى خه‌باتدا تێ بکۆشن و هه‌وڵ بدرێ به‌ به‌رنامه‌ى شیاو و کارى جیددى کونفرانسێکى سه‌رانسه‌رى لاوانى بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ پیرۆزه‌ ببه‌سترێ. ده‌رگا ئاوه‌ڵه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ر دڵسۆزێکى ریزه‌کانى سازمان پێشنیاره‌کان و بابه‌ته‌کانیان له‌ ووتار و نوسراوه‌ له‌و پێوه‌نده‌دا, بنێرێ بۆ ئاده‌رسه‌کانى سازمان که‌ ووتاره‌کان له‌ ئورگانه‌کانى سازمانى خه‌باتدا بلاو بکرێته‌وه‌.

بابه‌ شێخ حسێنى
سکرتێرى گشتى سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران
١٥ ى به‌فرانبارى ١٣٨٧




15 سال و 10 ماه و 15 روز و 12 ساعت و 45 دقیقه پیش از این

رێکخراوى لاوانى سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران زه‌رووره‌تێکى ریکخراوه‌یی ـ ته‌شکیلاتى

رێکخراوى لاوانى سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران زه‌رووره‌تێکى ریکخراوه‌یی ـ ته‌شکیلاتى


صفحات ویژه وب سایت

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمێدیا، ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندنی و ڕۆشنبیری کوردییه که نزیکه‌ی ١٥ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له خه‌بات و تێکۆشان.

 

په‌یوه‌ندی گرتن