جمعه 

2 سپتامبر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

زۆر بوونى دڵه‌ر٠اوکێ له‌ به‌کارهێنانى له‌ ر٠اده‌به‌ده‌رى ئانتی بیوتیک له‌ ئێران

زۆر بوونى دڵه‌ر٠اوکێ له‌ به‌کارهێنانى له‌ ر٠اده‌به‌ده‌رى ئانتی بیوتیک له‌ ئێران

سه‌رچاوه‌: رادوێ دویچه‌ وله‌
ورگێر٠: یه‌حیا عه‌لیمورادى
به‌کارهێنانى له‌ راده‌به‌ده‌رى ئانتى بیوتیک له‌ ئێران, بۆته‌ هۆی بێ ئاکام بوونى هێندێک له‌م ده‌رمانانه‌. ئه‌م شته‌ هه‌ر٠ه‌شه‌گه‌لێکى جیدى بۆ ته‌ندروستى خه‌ڵکى به‌دواوه‌یه‌. له‌و ده‌مه‌دا, راپۆرته‌کان باس له‌ کاریگه‌رى خراپى ئابلوقه‌کان بۆ سه‌رهاورده‌ ده‌رمانیه‌کان ده‌که‌ن.

سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى پسپۆر٠انى ناو ئێران له‌ \"دامه‌زراندنى کومیته‌ى کیشوه‌رى ئانتى بیوتیک تراپی\" هه‌واڵی داوه‌. پێک هێنانى ئه‌م کومیته‌یه‌ بۆ به‌ره‌وروبوونه‌وه‌یه‌ له‌ به‌رامبه‌ر زۆر بوونى له‌راده‌به‌ده‌رى سه‌رانه‌ى به‌کارهێنانى ئانتى بیوتیک له‌ ئێران.
دکتور ئیره‌جى خه‌سرۆ نیا له‌ ووتووێژ له‌ گه‌ڵ هه‌واڵنێرى ئیسنا, ئیشاره‌ى به‌ زۆر بوونى به‌کارهێنانى ئانتى بیوتیک له‌ ئێران و شوێنه‌واره‌ خراپه‌کانى کرد و رایگه‌یاند: سه‌رانه‌ى به‌کارهێنانى ئانتى بیوتیک له‌م ولاته‌دا زیاتره‌ له‌ ولاتانى دیکه‌. به‌م پێیه‌, \"کومیته‌ى کیشوه‌رى ئانتى بیوتیک تراپى\" پێک هاتووه‌ تا بۆ به‌ره‌ورووبوونه‌وه‌ له‌ گه‌ڵ ئه‌م کێشه‌یه‌ رێگا چاره‌ێیک بدوزێته‌وه‌. ئه‌م کومیته‌یه‌ پێک هاتووه‌ له‌ نوێنه‌رانى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى, زانکۆکان و هێندێک له‌ سه‌رۆک ئه‌نجومه‌نه‌کانى پزیشکى.
هه‌ر٠ه‌شه‌ى جیددى بۆ ته‌ندروستى خه‌ڵک
به‌ بر٠واى کارناسان, به‌ هۆی به‌کارهێنانى له‌راده‌به‌ده‌رى ئانتى بیوتیک له‌ ئێران و به‌رگرى میکروبه‌کان له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌م ده‌رمانانه‌, نه‌سڵى یه‌که‌میان وه‌ک ( ئامپی سیلین و پنى سیلین) له‌ ئێران خه‌ریکه‌ کاریگه‌ریان له‌ ناوده‌چێ و ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ ده‌توانێ له‌ داهاتوودا به‌ تۆندى ته‌ندروستى دانیشتووانى ئێران بخاته‌ مه‌ترسی.
فاتیمه‌ سلێمانى, به‌رێوه‌به‌رى کومیته‌ى کیشوه‌رى چاودێری ده‌رمان له‌ وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى, سه‌ره‌تاى مانگى سه‌رماوه‌زى ئیمساڵ له‌ ووتووێژێکدا رایگه‌یاند: له‌ لایه‌که‌وه‌ شاهیدى به‌کارهێنانى راده‌شکان و له‌ راده‌به‌در ئانتى بیوتیک و ده‌رمانه‌ ته‌زریقیه‌کان له‌ ئێرانین و له‌ لایه‌کى دیکه‌وه‌ له‌ گه‌ڵ بوونى درم بوونى به‌رزى نه‌خۆشی دیابت و فشارى خوێن, ده‌رمانى ئه‌م نه‌خۆشى یانه‌ وه‌کوو پێویست به‌کار ناێێ و جۆرى به‌کارهێنان یان ئاکامى نیه‌.
سلێمانى به‌ پێداگرتن به‌مه‌ى که‌ له‌ ئێران, باسی مقاومه‌تى میکرۆبه‌کان له‌ به‌رانبه‌ر درمانه‌کانى نه‌سڵى یه‌که‌مى ئانتى بیوتیک جیددیه‌, بارودۆخه‌که‌ى به‌ره‌و قه‌یران چوون وه‌سف کرد. به‌ ووته‌ى ناوبراو سر٠ینه‌وه‌ى ده‌رمانه‌کانى نه‌سڵی یه‌که‌مى ئانتى بیوتیک له‌ ئێران ئاکامى خراپی یه‌ک به‌ دواى یه‌کى لێده‌که‌وێته‌وه‌ که‌ بودجه‌یه‌کى قورسی ده‌وێ و گرینگتر له‌وه‌ ئاکامى خراپی ده‌مانه‌کانه‌ که‌ هه‌ره‌شه‌ له‌ ته‌ندروستى خه‌ڵک ده‌کا.
هۆی به‌کارهێنانى له‌راده‌به‌ده‌رى ئانتى بیوتیک
کانارسان هۆگه‌لێکى جۆراوجۆر له‌ کاریگه‌ر نه‌بوونى نه‌سڵی یه‌که‌مى ئانتى بیوتیکه‌کان له‌ ئێران ناوده‌به‌ن. به‌کارهێنانى ئانتى بیوتیکه‌کان به‌ بێ نووسینى دکتور, به‌کارهێنانى زۆر و سه‌ربه‌خۆیانه‌, خۆ ده‌رمان کردن, به‌کارهێنانى ناپێویستى ئانتى بیوتیکه‌کان له‌ لایه‌ن هێندێک له‌ دکتۆره‌کان, په‌یوه‌ندى دکتۆره‌کان له‌گه‌ڵ ده‌رمانخانه‌کان به‌ مه‌به‌ستى سه‌وداگه‌رى, بۆگه‌نه‌ کۆنتر٠ۆڵ نه‌کراوه‌کان له‌ نه‌خۆشخانه‌کان, به‌کارهێنانى نارێک و پێکى ئه‌م ده‌رمانانه‌ له‌ لایه‌ن نه‌خۆشه‌کان له‌و هۆیانه‌ن که‌ باس کراون.
خه‌سرونیا سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى پسپۆر٠انى ناو ئێرانیش له‌ درێژه‌ى ووتووێژه‌که‌ى له‌ گه‌ڵ ئیسنادا, سه‌ره‌راى راگه‌یاندنى زۆر بوونى به‌کارهێنانى ئانتى بیوتیکه‌کانى نه‌سڵى چواره‌م ووتى: ئه‌م ده‌رمانانه‌ نرخێکى گرانیان هه‌یه‌, له‌ ده‌ره‌وه‌ دێت و له‌ هه‌مان حاڵدا کاریگه‌رى یان بۆ هێندێک له‌ نه‌خۆشیه‌کان نیه‌.
کاریگه‌رى ئابلوقه‌کان له‌ سه‌ر بارودۆخى بازارى ده‌رمان
چوونه‌ سه‌رى ئانتى بیوتیکه‌ هاورده‌کان له‌ ده‌ره‌وه‌, له‌ حاڵیکدایه‌ که‌ سه‌رۆکى یه‌کیه‌تى کر٠یارانى ده‌رمانى هاورده‌ له‌ کاریگه‌رى مه‌نفى ئابلوقه‌کان بۆ دابین کردنى ده‌رمانى پێویست له‌ ئێران هه‌واڵی داوه‌. ناوبراو له‌ ووتووێژێکدا له‌ گه‌ڵ رۆژنامه‌ى ئیعتیمادى میللى ده‌ڵێ: به‌ پێی ئیستاندارده‌ نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان ده‌بێ له‌ ده‌رمانێک به‌ قه‌ت یه‌ک مانگ تا یه‌ک ساڵ زه‌خیره‌ هه‌بێ تاکوو له‌ کاتى رووداوێک, تا چه‌ند مانگ که‌مبونى ده‌رمان روونه‌دا به‌لام به‌ هۆی نه‌بوونى نه‌خدینگى, ده‌رمان به‌ قه‌ت پێویست له‌ ئه‌مباره‌کاندا نیه‌ و ته‌نانه‌ت له‌ حاڵه‌تى ئاسایی دا له‌ گه‌ڵ که‌مبونى ده‌رمان به‌ره‌وروو ده‌بین, به‌م پێیه‌ وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ده‌بێ یارمه‌تى بدا تاکوو کێشه‌ى ته‌حریم چاره‌سه‌ر بکرێ. سوبحانى وریایی داوه‌ که‌ ئه‌گه‌رى تۆند کردنى ته‌حریمه‌کان پانتایی کێشه‌ باس کراوه‌کان زۆرتر ده‌کا.

15 سال و 10 ماه و 14 روز و 10 ساعت و 51 دقیقه پیش از این

زۆر بوونى دڵه‌ر٠اوکێ له‌ به‌کارهێنانى له‌ ر٠اده‌به‌ده‌رى ئانتی بیوتیک له‌ ئێران

زۆر بوونى دڵه‌ر٠اوکێ له‌ به‌کارهێنانى له‌ ر٠اده‌به‌ده‌رى ئانتی بیوتیک له‌ ئێران


صفحات ویژه وب سایت

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمێدیا، ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندنی و ڕۆشنبیری کوردییه که نزیکه‌ی ١٥ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له خه‌بات و تێکۆشان.

 

په‌یوه‌ندی گرتن