جمعه 

2 سپتامبر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

پزیشکانى پارێزه‌رى مافى مرۆڤ داواى ئازادى برایانى عه‌لاییان کرد

پزیشکانى پارێزه‌رى مافى مرۆڤ داواى ئازادى برایانى عه‌لاییان کرد

پزیشکانى پارێزه‌رى مافى مرۆڤ، له‌ ر٠اگه‌یێندراوێکدا داواى ئازاد کردنى کامیار و ئارش عه‌لایی، ئه‌و دوکتورانه‌ى که‌ بۆ خه‌بات دژ به‌ نه‌خۆشى ئیدز هه‌نگاویان هه‌ڵگرت.

ئه‌و دوو پزیشکه‌ زیاتر له‌ ٦ مانگه‌ له‌ زیندانى ئه‌وین دان و له‌ ماوه‌ى ر٠ابردوودا به‌ تۆمه‌تى پێوه‌ندى و هاوکارى له‌گه‌ڵ وه‌لاتێکى دژمن و چه‌ندین تۆمه‌تى دیکه‌ که‌ به‌رپرسانى رژیم له‌ درکاندنى خۆ ده‌بوێرن، له‌ دادگایێکى داخراودا دادگایی کران. پزیشکانى پارێزه‌رى مافى مرۆڤ له‌و ر٠اگه‌یێندراوه‌دا ئه‌و تۆمه‌تانه‌یان به‌ مه‌به‌ستى سیاسى و نامه‌شروع زانیوه‌. مه‌سعود شافعى پارێزه‌رى برایانى عه‌لایی گووتوویه‌تى که‌ به‌رپرسانى دادگاى رژیم رێگه‌یان پێ نه‌داوه‌ چاو له‌ هه‌موو به‌ڵگه‌نامه‌کان بکات هه‌روه‌ها رێگه‌یان نه‌داوه‌ پارێزگارى ته‌واو بکا له‌ برایانى عه‌لایی و له‌ ته‌واوى ئه‌و تاوانانه‌ى خراونه‌ته‌ پاڵیان ئاگادار نیه‌.

15 سال و 10 ماه و 14 روز و 9 ساعت و 45 دقیقه پیش از این

پزیشکانى پارێزه‌رى مافى مرۆڤ داواى ئازادى برایانى عه‌لاییان کرد

پزیشکانى پارێزه‌رى مافى مرۆڤ داواى ئازادى برایانى عه‌لاییان کرد


صفحات ویژه وب سایت

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمێدیا، ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندنی و ڕۆشنبیری کوردییه که نزیکه‌ی ١٥ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له خه‌بات و تێکۆشان.

 

په‌یوه‌ندی گرتن