دوشنبه 

5 سپتامبر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

رژیمى ئێران کۆتایی بێنێ به‌ سه‌رکوت له‌ ناوچه‌ کوردنشینه‌کان

رژیمى ئێران کۆتایی بێنێ به‌ سه‌رکوت له‌ ناوچه‌ کوردنشینه‌کان

خه‌باتمێدیا: نیۆیۆرک، ژانویه‌ ٢٠ ٠ ٩: رێکخراوى چاودێرى مافى مرۆڤ له‌ ر٠اپۆرتێکدا که‌ رۆژى هه‌ینى ٢٠ ى به‌فرانبارى ١٣٨٧ بلاوى کرده‌وه‌، داواى له‌ رژیمى ئێران کردوه‌ که‌ ووشه‌ و ماناى نادیارى قانوونى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یی که‌ بۆ سه‌رکوتى نه‌یاره‌ ئاشتى خوازه‌کان له‌ ناوچه‌ کوردنشینه‌کان به‌ کارده‌هێنرێ،

یان چاکسازى تێدا بکا یا هه‌ڵیوه‌شێنێته‌وه‌ و کۆتایی بێنێ به‌ گرتنى کوێرکوێرانه‌ى نه‌یار و ره‌خنه‌گره‌ کورده‌کان.
له‌ ر٠اپۆرتێکى ٤٢ لاپه‌ره‌یی به‌ ناوى : \"ئێران، ئازادى ر٠اده‌ربر٠ین و دامه‌زراوه‌کان له‌ ناوچه‌ کوردنشینه‌کان\"
به‌رپرسانى رژیمى ئێران به‌ که‌ڵک وه‌رگرتن له‌ قانوونه‌کانى ئه‌منیه‌تى نه‌ته‌وه‌یی، کورده‌کان ده‌گرێ. ئه‌و که‌سانه‌ به‌ هۆى به‌کار هێنانى مافى قانوونى ئازادى بیرور٠ا و دامه‌زراوه‌کان سه‌رکوت ده‌کرێن. که‌ڵک وه‌رگرتن له‌و قانوونانه‌ بۆ سه‌رکوت، شتێکى نوێ نیه‌، به‌لام له‌ سه‌ره‌تاى ده‌ست پێ کردنى سه‌رۆکایه‌تى پاسدار ئه‌حمه‌دى نژاد له‌ ئوتى ٢٠ ٠ ٥به‌م لاوه‌، توندتر بووه‌.
جو ستۆرک جێگرى سکرتێرى به‌شى رۆژهه‌لاتى ناوه‌ر٠است و باکورى ئافریقاى رێکخراوى چاودێرى مافى مرۆڤ ده‌ڵێ: به‌رپرسانى رژیمى ئێران تواناى قه‌بووڵ کردنى موخالفه‌کانى خۆیان نیه‌. ئه‌وان حه‌ساسیه‌تیان هه‌یه‌ سه‌باره‌ت به‌ موخالفه‌تى سیاسى له‌ ناوچه‌ کوردنشینه‌کان و ئه‌و ناوچانه‌ى که‌ بزوتنه‌وه‌ى مافخوازانه‌ى تێدایه‌.
له‌ ٧٠  ملوین خه‌ڵکى ئێران زیاتر له‌ ١٠  ملوێن کوردن که‌ له‌ باکوورى رۆژئاواى ئێران دا نیشته‌جێن و بزوتنه‌وه‌ سیاسیه‌کان چه‌ندین ساڵه‌ بۆ خودموختارى هه‌ڵسوور٠انیان هه‌یه‌.
ستۆرک ده‌ڵێ: که‌س ناتوانێ مافى ده‌وڵه‌تێک بۆ به‌رنگاربوونه‌وه‌ له‌ به‌رانبه‌ر تووندوتیژى له‌ به‌رچاو نه‌گرێ، به‌لام سه‌باره‌ت به‌ کوردستانى ئێران توندوتیژى له‌ کاردا نیه‌، ئه‌وه‌ى رووده‌دا سه‌رکوتى موخالفه‌تى مه‌شروع و ئاشتیخوازانه‌یه‌.
ئه‌و ر٠اپۆرته‌ نوێ یه‌ ر٠اگرتنى بلاوکراوه‌کان و رۆژنامه‌ کوردى ـ فارسیه‌کان و کتێب و سزادانى نووسه‌ران، رۆژنامه‌نووسه‌کان، نووسه‌ره‌ ره‌خنه‌گر له‌ سیاسه‌ته‌کانى رژیمى بلاو کردۆته‌وه‌. هه‌روه‌ها به‌رپرسان رێگه‌ناده‌ن به‌ دامه‌زرانى ناوه‌نده‌ مه‌ده‌نیه‌ مه‌شروعه‌کان و تۆمه‌تى نار٠است ده‌ده‌ن به‌ هه‌ڵسوور٠اوانى ئه‌و ناوه‌ندانه‌ و هه‌ڵسوور٠اوانى قانوونى سه‌رکوت ده‌کرێن.
یه‌کێک له‌و قوربانیانى ئه‌و سه‌رکوتانه‌، فه‌رزادى که‌مانگه‌ره‌، ناوبراو به‌رێوه‌به‌رى ده‌بیرستانێکى شارى کامیاران بووه‌ و له‌گه‌ڵ رێکخراوى دیفاع له‌ مافى مرۆڤ له‌ کوردستان کارى کردوه‌. که‌مانگه‌ر له‌ جولاى ٢٠ ٠ ٦ه‌وه‌ له‌ زیندان دایه‌. ئه‌و ر٠اپۆرته‌ نامه‌یێکى فه‌رزادى که‌مانگه‌رى که‌ به‌ نهێنى له‌ زیندانه‌وه‌ ناردوویه‌تى و باس له‌ شکه‌نجه‌کانى ناو زیندان ده‌کا، بلاو کردۆته‌وه‌.

15 سال و 10 ماه و 15 روز و 9 ساعت و 14 دقیقه پیش از این

رژیمى ئێران کۆتایی بێنێ به‌ سه‌رکوت له‌ ناوچه‌ کوردنشینه‌کان

رژیمى ئێران کۆتایی بێنێ به‌ سه‌رکوت له‌ ناوچه‌ کوردنشینه‌کان


صفحات ویژه وب سایت

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمێدیا، ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندنی و ڕۆشنبیری کوردییه که نزیکه‌ی ١٥ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له خه‌بات و تێکۆشان.

 

په‌یوه‌ندی گرتن