جمعه 

2 سپتامبر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

ئێچ پی فرۆشتنى به‌رهه‌مه‌کانى خۆى بۆ ئێران ر٠اگرت

ئێچ پی فرۆشتنى به‌رهه‌مه‌کانى خۆى بۆ ئێران ر٠اگرت

رادوێ فه‌ردا، شیرکه‌تى هیولت ـ پاکارد له‌ سه‌عاته‌کانى کۆتایی رۆژى پێنج شه‌ممه‌١٩ى به‌فرانبارى ١٣٨٧، رایگه‌یاند که‌ ناردنى به‌رهه‌مه‌کانى خۆى بۆ ئێران ر٠اده‌گرێ.

ئه‌و شیرکه‌ته‌ که‌ کۆمپیوتێر و ده‌زگاى چاپ به‌رهه‌م دێنێ ته‌ئکیدى کرده‌وه‌ که‌ به‌ بوونى ئابڵوقه‌ دژ به‌ رژیمى ئێران، له‌ فرۆشتنى به‌رهه‌مه‌کانى خۆى له‌ ئێراندا ئاگادار بووه‌. بۆیه‌ شیرکه‌تى ئێچ پی گووتى: کارێکى ناقانوونى نه‌کردوه‌ و له‌وه‌ به‌دواش به‌ شێوه‌ى قانوونى کار ده‌کا و رێگه‌ى فرۆشتنى به‌رهه‌مه‌کانى خۆى به‌ رژیمى ئێران ده‌گرێ.
جوێ له‌وه‌، شیرکه‌تى ئێچ پی له‌ ر٠اگه‌یێندراوى خۆیدا که‌ دراوه‌ به‌ ئاسۆشیتدپرێس، هاتووه‌: که‌ له‌ ته‌واوى رێکه‌وتن نامه‌کانى خۆى بۆ ئه‌وانه‌ى به‌رهه‌مه‌کان دابه‌ش ده‌که‌ن روون ده‌کاته‌وه‌.
ئێچ پی هه‌ر له‌م ر٠اگه‌یێندراوه‌دا ئیشاره‌ى به‌وه‌ کردوه‌ که‌ که‌ ئه‌و شیرکه‌ته‌ له‌وه‌ به‌ دوا زیاتر چاودێرى ده‌خاته‌ سه‌ر ئه‌و کۆمپانیانه‌ى که‌ به‌رهه‌مه‌کانى بلاو ده‌که‌نه‌وه‌. ئه‌و شیرکه‌ته‌ ته‌ئکیدى ده‌کاته‌وه‌ که‌ هیچ کات راسته‌وخۆ به‌رهه‌مه‌کانى نه‌فرۆشتووه‌ به‌ رژیمى ئێران.

15 سال و 10 ماه و 12 روز و 9 ساعت و 3 دقیقه پیش از این

ئێچ پی فرۆشتنى به‌رهه‌مه‌کانى خۆى بۆ ئێران ر٠اگرت

ئێچ پی فرۆشتنى به‌رهه‌مه‌کانى خۆى بۆ ئێران ر٠اگرت


صفحات ویژه وب سایت

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمێدیا، ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندنی و ڕۆشنبیری کوردییه که نزیکه‌ی ١٥ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له خه‌بات و تێکۆشان.

 

په‌یوه‌ندی گرتن