ئوروپا هه‌وڵى ئازادى رۆژنامه‌وانه گیراوه‌کان بدا
ژان فرانسوا ژولیار، سکرتێرى رێکخراوى ر٠اپۆرتدهرانى بێ سنوور، داواى له یه‌کیه‌تى ئوروپا کرد بۆ ئازادى ٥ وێبلاگ نووس و ٦ رۆژنامه‌وان که له زیندانه‌کانى رژیمى ئێران دان، هه‌وڵ بدا.
سکرتێرى رێکخراوى ر٠اپۆرتدهرانى بێ سنوور ئه‌و داوایه‌ى له نامه‌یێکدا نارد بۆ سه‌رۆک وه‌زیرى کۆمارى چیک، که وه‌لاته‌که‌ى بۆ ماوه‌ى شه‌ش مانگ سه‌رۆکایه‌تى ده‌وره‌یی یه‌کیه‌تى ئوروپاى له ئه‌ستۆیه.
ژولیار له‌و نامه‌دا له‌گه‌ڵ ئیشاره به خرابتر بوونى هه‌ل و مه‌رجى مافى مرۆڤ له ئێران، ته‌ئکیدى کردوه که له ساڵى ٢٠ ٠ ٨ى زایینى رژیمى ئێران وه‌ک ر٠ابردوو، به‌تایبه‌ت له وه‌لاتانى رۆژهه‌لاتى ناوه‌راست دا زۆرترین سه‌رکوت له به‌رانبه‌ر رۆژنامه‌نووسان و وێبلاگ نووسان ئه‌نجام ده‌دا.