ئوباما ده‌ڵێ: رژیمى ئێران مه‌ترسیێکى جیددیه بۆ ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مریکا
باراک ئوباما سه‌رۆک کۆمارى هه‌ڵبژێردراوى ئه‌مریکا، گووتوویه‌تى: که رژیمى ئێران مه‌ترسیێکى جیددیه بۆ سه‌ر ئاسایشى وه‌لاته‌که‌ى.
ئوباما له دواى به ره‌سمى ناسینى پله‌به‌رزترین به‌رپرسانى ئاسایشى کابینه‌که‌ى له واشنگتۆن، ئه‌و قسانه‌ى ده‌کرد.
ئه‌ولئون پانتا، له به‌رپرسانى پله‌به‌رزى کۆشکى سپى له کابینه‌ى بیل کلینتۆن سه‌رۆک کۆمارى پێشووترى ئه‌مریکاى وه‌ک سه‌رۆکى رێکخراوى سی ئاى ئه‌ى داناوه و سه‌ناى ئه‌مریکاش ده‌بێ په‌سه‌ندى بکا.
باراک ئوباما له باره‌ى لئون پانتا گووتى: وه‌ک سه‌رۆکى رێکخراوى سی ئاى ئه‌ى، لئون پانتا جێى باوهر٠ى من ده‌بێ و من متمانه‌یێکى زۆرم پێى هه‌یه، ئه‌و به‌رێوه‌برێکى سه‌رکه‌وتوو و پارێزه‌رێکى باش ده‌بێ بۆ سی ئاى ئه‌ى.
لئون پانتا چه‌ندین ساڵ له ناوه‌نده جیاجیاکانى ئه‌مریکادا بووه و به‌تایبه‌ت ١٦ ساڵ یه‌کێک له نوێنه‌ره‌کانى ویلایه‌تى کالیفۆرنیا بووه له کۆنگره‌ى ئه‌مریکا.