ژماره‌یێک له زیندانیه‌کانى زیندانى ماکۆ مانیان له خواردن گرتووه
به پێى هه‌واڵى هه‌واڵده‌رى موکریان، ژماره‌یێک له زیندانیانى زیندانى ماکۆ، به هۆى پێشیل کردنى مافى قانوونى و نه‌دانى مه‌ره‌خه‌سى، شه‌شه‌مین رۆژی مانگرتن له خواردنیان برده سه‌ر.
ناوى ئه‌و که‌سانه‌ى که مانیان گرتووه بریتین له: عومه‌رى ئارمین، جیهانگیر ئه‌موویی میلان، ئیبراهیم ئه‌هوز، سه‌عید ئه‌هوز، ئه‌سعه‌د ئاهنامه، ئیبراهیم ئیقباڵى، حسه‌ین ئامیق، رۆسته‌م ئه‌رکیا، نه‌بی ته‌قلیدى، حه‌مید ته‌یموروش، خالف حاجى، حه‌سه‌ن چیلان، ئه‌رده‌شیر دلایی میلان، عه‌لى ره‌سوڵى، سه‌عید راسقى، ئیبراهیم فرمه‌ند، سه‌عید عومه‌رپوور، عه‌بدولا عومه‌رپوور، حسه‌ین مرۆیی میلان و عادڵ محه‌ممه‌دنژاد.
وه‌ک ده‌گوترێ هه‌ل و مه‌رجى دو که‌س له مان گرتووان، به ناوه‌کانى عه‌لى ره‌سووڵى و جیهانگیر ئه‌موویى میلان، خرابه.
تاوانى ئه‌و که‌سانه ئه‌ندامى و هاوکارى له‌گه‌ڵ هێزه سیاسیه‌کانى نه‌یارى رژیمى ئێران راگه‌یێندراوه.