دوشنبه 

5 سپتامبر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

سێ خوێندکارى دیکه‌ى زانکۆى شیراز گیران

سێ خوێندکارى دیکه‌ى زانکۆى شیراز گیران

سه‌عید خه‌لعترى، عینایه‌ت ته‌قوا و عه‌بباس ره‌حمه‌تى ئه‌و سێ که‌سه‌ خوێندکارى زانکۆى شیرازن که‌ رۆژى دووشه‌ممه‌ ١٦ى به‌فرانبارى ١٣٨٧،

له‌ دواى کۆبوونه‌وه‌ى نار٠ه‌زایه‌تى له‌ زانکۆى شیراز و گواستنه‌وه‌ى نار٠ه‌زایه‌تیه‌که‌ بۆ شه‌قامه‌کان، بۆ ئیدراه‌ى ئیتلاعاتى رژیم له‌و شاره‌ بانگکران.
رۆژى شه‌ممه‌ ٢١ى به‌فرانبار له‌ دواى چوون بۆ ئیتلاعاتى شیراز گیران و تا ئێستا له‌ هه‌ل و مه‌رجێکى نادیاردان.
خاڵى جێى سه‌رنج له‌ باره‌ى بانگکردنى ئه‌و خوێندکارانه‌وه‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌ ئه‌و سێ خوێندکاره‌ه‌ش وه‌ک ئه‌و ٤ خوێندکاره‌ى که‌ پێشتر گیرابوون، به‌ نامه‌ى ده‌زگاى دادوه‌رى رژیمه‌وه‌ بۆ ئیتلاعات بانگکراون و رێکه‌وتى ده‌رچوونى ئه‌و کاغه‌زانه‌ ١٢ى به‌فرانباره‌.
تاوانى ئه‌و خوێندکارانه‌ چالاکى دژ به‌ ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یی رژیم و بێ رێزى به‌ به‌رپرسانى رژیم راگه‌یێندراوه‌، به‌ گیرانى ئه‌و سێ خوێندکاره‌ ژماره‌ى خوێندکاره‌ گیراوه‌کانى زانکۆى شیراز گه‌یشته‌ ٧ که‌س. جوێ له‌و سێ خوێندکاره‌ گیراوه‌، ٧ که‌سى دیکه‌ له‌ خوێندکارانى زانکۆى شیراز هه‌ر به‌و شێوه‌یه‌ بۆ ئیتلاعاتى شیراز بانگکراون.

15 سال و 10 ماه و 13 روز و 4 ساعت و 54 دقیقه پیش از این

سێ خوێندکارى دیکه‌ى زانکۆى شیراز گیران

سێ خوێندکارى دیکه‌ى زانکۆى شیراز گیران


صفحات ویژه وب سایت

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمێدیا، ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندنی و ڕۆشنبیری کوردییه که نزیکه‌ی ١٥ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له خه‌بات و تێکۆشان.

 

په‌یوه‌ندی گرتن